خەندان سپۆرت
ڤیدیۆیەکی دزە پێكراوی ئەفسانەی ئەرژەنتینی دیگۆ مارادۆنا بڵاوبۆتەوە كە دوا دەرکەوتنی ئەو ئەفسانەیە پیشان دەدات پێش مردنی و ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە.
لە ڤیدیۆكەدا مارادۆنا دەردەكەوێت كە دوای نەشتەرگەرییەكە لە ماڵەوە دانیشتوە و سەرقاڵی خواردنی شۆربایە، لە تەنیشتیەوە هاوڕێ کچەکەی ڤیرۆنیکا ئۆجیدا دانیشتوە كە نامەیەك بۆ دکتۆرەکەی لیۆپۆلدۆ لۆکی دەنێرن، كە دەڵێت: من برینێك هەیە لە سەرمدا، بەڵام هەست بە باشی دەكەم، دەزانیت حەز لە شەلەیی ناکەم، بەڵام کاتێک كەسانێكی باش لە دەوروبەرمن، ئامادەم هەمو وزەی خۆمیان پێ ببەخشم".
مارادۆنا لە 25ی تشرینی دووەم لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیك شاری بوێنس ئایرس لە ئەرژەنتین توشی جەڵتەی دڵ بو.
دوای ئەوەی گیانی لەدەستدا، دەسەڵاتی دادوەری ئەرژەنتین لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی دەستپێکردبو بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ جۆرە کەمتەرخەمیەك هەیە لە چارەسەری پزیشکیدا، بە جۆرێک کە لەوانەی بوبێتە هۆی مردنی ئەو ئەفسانەیە.
پێشتر هەندێک لێکۆڵینەوە كرا كە ساختەکاری واژۆی مارادۆنایان لە لایەن یەکێک لە پزیشکەکانیەوە ئاشكراكرد.