خەندان سپۆرت
میدیاکانی ئەرژەنتین تۆمارێکی شۆکهێنەری ئەفسانەی ئەرجەنتینی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنایان لە شەوی مردنەكەیدا ئاشکراکردوە و وردەکاری دوا ساتەکانی ئەستێرەی کۆچکردو ئاشکرا دەکات.
ڕۆژنامەی (Infobae)ی ئەرژەنتینی، پەیوەندیەكی دەنگی تەلەفۆنی لە نێوان لیۆبالدۆ لۆکی پزیشکی ئەفسانە دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا و یووستینا کۆساچۆفی پزیشكی چارەسەری دەرونی ئەو ئەفسانەیە بڵاوكردۆتەوەكە باس لە چۆنیەتی كركدنی دڵی مارادۆنا دەكەن.
ڕاپۆرتەکەی ئینفۆبای مشتومڕی زیاتری لەسەر مردنی دیێگۆ مارادۆنا دروست کرد، لەگەڵ دزەکردنی تەلەفۆنێکی دەنگی کە لیۆپۆلدۆ لۆکی تێیدا قسەی نەشیاوی کرد تەنیا چەند خولەکێک بەر لە مردنی ئەفسانەی ناپۆلی ئیتالی.
لۆکی پزیشکی دەماری مارادۆنا کە پێش مردنی نەشتەرگەری بۆ سەری کردوە، بە ئەفسانەی ئەرژەنتینیەكەی وتوە : "ئەم پیاوە قەڵەوە دەمرێت، وا دیارە جەڵتەی دڵ لێی داوە، هیچ بیرۆکەیەکم نییە چی کردوە، بەڵام من دەڕۆم بۆ ئەوێ".
لۆکی پێشتر تۆمەتی کوشتنی لە کەیسی مردنی مارادۆنادا بۆ تاوانبار کرابوو ، دوای بیستنی کچەکانی ئەفسانەی ئەرجەنتینی ، هەروەها داڵما مارادۆنا کچی دیگۆ ناڕەزایی زۆری پیشاندا لە دزەکردنی ئەم دواییەی دکتۆری پێشووی باوکی .
داڵما لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "هیوادارم دادپەروەری بکرێت، بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەو کەسەی کە تۆی بە باوکم ناساند، بەکرێت دەگرێت و پارەی پێداویت، كە ئەویش ماتیاس مۆرلا بو".
مارادۆنا لە 25 ی نۆڤەمبەردا لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی توشی جەڵتەی دڵ بو لە کاتێکدا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە دەوروبەری شاری بوێنس ئایرس مابۆوە.
تیمی پزیشکی مارادۆنا بەهۆی کەمتەرخەمی لە چارەسەر و چاودێریکردنیدا تۆمەتباركراون بە كوشتنی ئەو ئەفسانەیە.