خزمەتکاری مارادۆنا بێدەنگی دەشکێنێت و دوایین ماوەی ژیانی ئەفسانەکە دەگێڕێتەوە

02:28 - 01/02/2021

3144جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مونۆنا، خزمەتكار و چیشتلێنەری ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی دیگۆ مارادۆنا، بێدەنگییەکەی شکاند و دواین کاتژمێرەکانی ژیانی مارادۆنا و یەکەم خولەكی مردنی ئەو ئەفسانەیە دەگێڕێتەوە.

ڕۆژنامەی "ئۆلێ"ی ئەرژەنتینی ئاشكرایكردوە كە مۆنونا کە ناوی ڕاستەقینەی ڕۆمینا میلاگرۆس ڕۆدریگیوزە، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەرنامەی ڕۆدریگۆ لوسیچ بەناوی "سکانداڵس" ی "لۆس ئێسسکانداڵانس"، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە وردەکاریی گرنگتر لەبارەی ژیانی مارادۆنا و بە تایبەت دواین ساتەکانی مردنی بخاتەڕو.

مۆنونا بە ڕۆدریگۆ لوسیچ وت:"دوا قسە كە لەگەڵم كرد لە شەودا بو".

من چوم بۆ لای، بەڵام وتی هیچ ناخۆم، بۆیە پێم گوت هیچ نەبێت هەندێک لەفە و چای بۆ دروست دەکەم، بەڵام ئەو یەکێک لەو پێنج لەفەی خوارد کە بۆی دروستم کرد".

کاتێک پرسیاری ئەو چیرۆکەیان کرد کە پەرستارەکە دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای بینیوە كە بەیانی ئەو رۆژە لە ژورەكەدا پیاسەی كردوە، مۆنۆنا دەڵێت ڕاستی ئەو چیرۆكە نازانم، تەنها ئەوەنەم پرسی کە ئایا ئەو ڕاستە کە مردوە و لە هەواڵەکاندا باسی ئەوە كراوە".

ئەو تەئکیدی کردەوە کە پزیشکەکان هەوڵێکیان داوە بۆ ژیانەوەی دڵی، بەڵام هیچ شتێکی لێ دەست نادات و بەڕاستی مردنی ئەویان ڕاگەیاند، چونكە ئیتر كار لە كار ترازبو، هەمو هەوڵێك بۆ زیندوکردنەوەی ئەو لەدەست چوبو.

ئەوانەی لە دەوری مارادۆنا بون هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بەپێی دۆسیەی دادگا دکتۆری خێزانی لیۆپۆلدۆ لۆکی لەگەڵ چارەسەری تەنسیق لە نەخۆشخانەی یاریزانی تۆپی پێ لەگەڵ پزیشکی دەرونی ئۆگستینا کۆزاکۆڤ هێشتا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان، كە لە ماددەی 84ی یاسای سزای زیندانی یەک تا پێنج ساڵ دابین کراوە، بەهۆی ئەوەی كەسێك کە بوەتە هۆی مردنی کەسێکی دیكە بەهۆی کەمتەرخەمی لە پیشەکەیدا.

نیشانەکردن

#مارادۆنا