خەندان سپۆرت
نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی بەرازیل رایدەگەیەنێت زۆر نزیك بوە لەوەی بەیەكجاری لەتۆپی پێ دوربكەوێتەوە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی یادگارییەكانی نەیمار داسیلڤا لەمۆندیالی 2014ی بەرازیلدا بڵاوكردوەتەوە، كەتێیدا هەڵبژاردەكەی نیمۆ دوای شكستە گەورەكەی بەرامبەر ئەڵمانیا لە قۆناغی پێشكۆتاییدا ماڵئاوایی كرد.
نەیمار لەو كاتەدا وتویەتی " پێكانەكەم خراپترین بو، لەو هەفتەیەدا تەنیا دەگریام، دەمبینی دایكم و باوكم بەهەمان شێوەی من دەگریان، خێزانەكەم، هاوڕێكانم هەمویان دڵتەنگ بون".
ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاندوە ئەو پێكانە نزیك بو لەوەی بەیەكجاری لەتۆپی پێ دوری بخاتەوە وتویەتی "نەمدەتوانی قاچم بەرزبكەمەوە، نەمدەتوانی بیجوڵێنم، هەستم بەهیچ شتێك نەدەكرد".
نەیمار دەشڵێت " بردیانم بۆ نەخۆشخانە، پزیشكەكان پێیان راگەیاندم گەر پێكانەكەت تەنها دو سانتیمەتر قوڵتر بوایە ئەگەری زۆر بو جارێكی دیكە نەتوانیت تۆپی پێ بكەیتەوە، بەراستی من چانسم هەبو".
نەیمار لەقۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیالدا بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا دوچاری پێكان هاتو لەیاریگاكان دوركەوتەوە، هەڵبژاردەكەشی لەقۆناغی پێش نیوەی كۆتاییدا دوچاری شكستێكی قورس هاتو (1-7) گۆڵ بەرامبەر ئەڵمانیا چۆكی دادا.