پارێزەرەکەی مارادۆنا: وەسیەتێکی سەرسوڕهێنەری ئەفسانەكە ئاشكرادەكات

04:19 - 20/12/2020

13438جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پارێزەری ئەفسانەی تۆپی پێ دیگۆ مارادۆنا ئاشکرایکردوە، كە ئەو ئەستێرەیە وسیەدێكی سەرسوڕهێنەری كردوە، كە لە ماوەی ڕابردو لە تەمەنی 60 ساڵی و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكرد.

پارێزەر مەتیاس مۆرلا، ڕایگەیاند، مارادۆنا لە ڕۆژی 13ی ئۆکتۆبەردا نوسراوێكی واژۆکراوە، کە داوای کردوە تەرمەکەی مۆمیا بکرێت، لە مۆزەخانەیەکدا نمایش بکرێت.

 مۆرلا، نامەکەی مارادۆنای خوێندەوە كە نوسیویەتی "دوای شیکردنەوەیەکی قوڵ، دەمەوێت ئارەزوی خۆم دەربڕم کە دوای مردنم جەستەم مۆمیا بکرێت، هەروەها لە مۆزەخانەیەک لەگەڵ نازناو و یادەوەرییەکان و هەمو ئەو كەل و قەلە تایبەتیانەی پەیوەندی بە منەوە هەیە نمایش بکرێت"

ماریۆ بۆدری پارێزەری ڤیرۆنیکا ئۆجیدا ، کچە هاوڕێكەی مارادۆنا بو باسی ئەوەی کرد کە بیرۆکەیەک هەیە بۆ دروستکردنی " مەزارگە " لە گۆڕستانی بیلاڤیکا کە تەرمی ئەستێرەی ئەرجەنتینی تێدا دانرێت و ببێتە مەزارگەیەک بۆ هەوادارانی .

بودری وتی بیرۆکەی دامەزراندنی مەزارگەیەك بۆ مارادۆنا لەگەڵ براکانی باس کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات جێبەجێکردنی پێشنیارەکە لە ئەستۆی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینی دەبێت.

پۆلیسی ئەرجەنتین بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بەرفراوانەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو نهێنییەی کە لە دەوروبەری مردنی مارادۆنا دا هەیە، بە تایبەت دوای ئەو ڕاپۆرتانەی كە ڕایانگەیاندوە ئەو ئەستێرەیە بەهۆی هەڵەی پزیشكیەوە گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی ئەرجەنتین ڕایانگەیاند، کە پۆلیسی ئەو وڵاتە هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی مارادۆنا و براكە، لەگەڵ ماکسیمیلیانۆ ترێمارسی کە وەک شۆفێرێک بۆ ئەستێرەی ئەفسانەیی کاری کردوە، هەروەها مۆبایلەکەی لە بەشێک لە پەڕاوەكان دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە لێکۆڵینەوەکە، ماکسیمیلیانۆ لە خانوی کرێدا بوە کە مارادۆنا پاش نەشتەرگەری مێشک تێیدا ژیاوە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە كردوە کە دەستبەسەراگرتنی مۆبایلەکەی ماکسیمیلیانۆ زۆر گرنگە، چونکە زانیاری بەنرخی بۆ لێکۆڵینەوەکە تێدا بوە .

 

نیشانەکردن

#ئەرژەنتین #مارادۆنا