خانمە یاریزانێك ڕەتیدەكاتەوە بە پێوە بۆ كۆچی دوایی مارادۆنا بوەستێت

01:50 - 30/11/2020

8075جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پۆڵا دابێنا یاریزانی ئیسپانی لەسەر زەوی یاریگاكە دادەنیشێت لە كاتێكدا یاریزانەکانی دیكە لە بە پێوە خولەكێك بە بێ دەنگی بۆ دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای کۆچکردو وەستان.

ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان لە زۆربەی بۆنە وەرزشییەکانی جیهاندا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ درا، تەنانەت لە خولە پیشەگەرە گەورەکانی ئەوروپا یادی ئەو یاریزانە كرایەوە و ڕێزی زۆری لێنرا.

لە ماوەی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی مارادۆنا، پۆڵا دابێنای تەمەن 24 ساڵ، کە یاریی بۆ ڤیاگیس ئینتراس ئێف-ی ئیسپانی دەکرد، لەسەر زەویەکە دانیشت و پشتی كردە كامێراكان، لە کاتێکدا تەواوی یاریزانەکانی دیكە سەریان بە چەماوەی هێشتەوە و بە پێزە وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاڵەوانی مۆندیالی 1986.

دابێنا لەناو هاوتیمەکانیدا بە ژنێکی خاوەن ئایدیای فێمینیستی بەهێز ناسراوە، کاتێک گەیشتە یاریگە لە ئەبیگوندۆ ئاشکرای کرد کە بێ ئاگا بوە لەوەی کە خولەکێک بێدەنگی بۆ مارادۆنا دەوەستن.

دەبێنا لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی دەڵێت: هەر کە زانیم یادکردنەوەیەک دەکرێت، ڕەتمکردەوە کە یەک خولەک بێدەنگی بوەستم بۆ كەسێكی كە هاو ڕەگەزباز بوە و دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر خانمان و منداڵان.

دابێنا دەشڵێت "تەنها سێ ڕۆژ پێش ئێستا چالاکییەک هەبوە بۆ ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، بۆیە ناكرێت خولەکێک بە بێدەنگی بۆ كەسێك بوەستین كە توندوتیژ بوە بەرامبەر ژن، ئەگەر ئێمە خولەکێک بێدەنگی بۆ قوربانییەکان نەوەستین، ئامادەنیم بۆ ئەو دەستدریژکەرانە ئەوە بکەم، دەبوو لەسەر زەویدا دابنیشم و پشتی تێبکەم"

ئەو بەگرنگیەوە لەمێژوی تۆپی پێ دا بەگرنگی مارادۆنای دەزانێت و دەڵێت "کە ئەو وەرزشکارێکی بەتوانای زۆر گەورەیە لەتۆپی پێ، بەڵام ڕازی نەبوو ستایشی بکات، چونکە بڕوای وابو کە "ببیتە یاریزان ، دەبێت بەهات هەبێت بەدەر لەتواناکانت".

 

نیشانەکردن

#جیهان #مارادۆنا