خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییە دۆستانە و ئامادەكارییەكاندا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی توركیا یاریی كرد و لە یارییەكی بەهێزدا هەردو هەڵبژاردە بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا بەرامبەر بون.
لە كۆتا خولەكی نیوەی یەكەمی یارییەكە، دراكسلەر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆماركرد، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 49ی یاریەیكەەئۆزان تۆفان گۆڵی بەرامبەری بۆ توركیا تۆماركردەوە، دواتر فلۆریان نوهاوس گۆڵی دوەمی بۆ ئەڵمانیا كرد، لە خولەكی 67 كاراكا ئەنجامەكەی تۆ توركیا یەكسانكردەوە، لۆكا فالدشمیدت لە خولەكی 81 گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد،بەڵام لە خولەكی 94 كنان كارمان گۆڵی بەرامبەری بۆ توركیا تۆماركردەوە و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات.