یاریزانێكی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی لێڤەرپوڵەوە كرد

03:09 - 25/08/2020

3577جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانێكی ئەڵمانی هاندەرانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی شۆك دەكات و لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایدەگەیەنێت كە بوە بە یاریزانی یانەی لێڤەرپوأی ئینگلیزی.

یاریزانی لاوی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میلكامۆ فراوندورف یاریزانی یانەی هۆفنهایم، ناوی یانەكەی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بۆ یانەی لێڤەرپوڵ گۆڕیوە.

ئەم یاریزانە تەمەن 16 ساڵە پەیوەندی بە ئەكادمیای یانەی لێڤەرپوڵەوە دەكات لە پێناو ئەوەی برەو بە تواناكانی بدرێت و دواتر بۆ تیمی یەكەمی یانەكە سەربخرێت.

یانەی لێڤەرپوڵ بە رێنوێنی یۆرگن كلۆپ چەند یاریزانێكی لاوی ئەڵمانیان بۆ ریزەكانی یانەكەیان گواستۆتەوە لە ئەكادمیای یانەكەدا ڕاهێنان دەكەن و برەو بە تواناكانیان دەدرێت لە پێناو ئەوەی یانەكە بۆ ماوەیەكی زۆر و لە داهاتودا سود لە تواناكانی ئەم یاریزانە ئەڵمانیانە ببینێت.