خەندان سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی یانەكانی ئەڵمانیا و لە قۆناغی پێش كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی كرد و سەركەوتنێكی بەسەر ئەو یانەیەدا تۆماركرد و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 14 ئیڤان پیریسیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد و نیوەی یەكەمی یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات، لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 69 دانی دا كۆستا ئەركی یاریزانانی یانەی بایرن میونشنی قورس كرد و گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، بەڵام دوای تێپەڕبونی تەنها چوار خولەك لەم گۆڵە رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ بایرن تۆماركرد.
سەرئەنجام یانەی بایرن میونشن یارییەكەی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بردەوە و گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و بۆ بەدەستهێنانی جامەكەش روبەروی بایەر لێڤەركۆزن دەبێتەوە.