خەندان سپۆرت
لە لێدوانێكیدا باوكی نەیمار، كە بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بەرزایلییە، ئاشكرایكرد كە ئەوان ناتوانن لە بارەی داهاتوییەوە چارەنوسی ئەو یاریزانە دیاریبكەن و تەنها نەیمار خۆی رێگەى خۆی دادەنێت ئێمە تەنها بەرپرسی کارە ئیدارییەکانی ئەو یاریزانەین.
باوكی ئەو یاریزانە باس لەوەش دەكات ساڵی 2013 نەیمار ویستی بچێتە کۆرێنتیانز و لەو یانەیەوە رو لە بەرشەلۆنە بكات، بەڵام من ئامۆژگاریم كرد كە راستەوخۆ بچێتە بەرشەلۆنەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باوكی نەیمار هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی شۆك كۆد و وتی "ئەو یاریزانە لە پاریس دڵخۆشە و بەنیاز نیە ئەم هاوینە بڕوات و دەیەوێت لە یاریكردن لەو یانەیە بەردەوام بێت".
لە كۆتایدا باوكی ئەو یاریزانە وتی "نەیمار هاوشێوەی مێسییە و هەمیشە حەز بە یاریکردن دەكات بۆ یانەی بەرشەلۆنە و شانازی بە یاریكردنییەوە دەكات بۆ ئەو یانەیە".