خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میران عەلی نوێترین بەرهەمی بەناوی "ئەمشەو" بڵاوكردەوە.
میران عەلی لە كەناڵی یوتیوب، كلیپی "ئەمشەو"ی بڵاوكردەوە، كە لە تۆدیۆ لە كاتی تۆماركردنیدایە، هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەم بەرهەمەیەوە بڵاونەكردەوە.
میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.