پەرەستو كارزان كلیپی "بڕۆ بزانە" بڵاودەكاتەوە

01:41 - 03/10/2023

2006جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە گۆرانیبێژ، پەرەستو كارزان نوێترین بەرهەمی بەناوی "بڕۆ بزانە" پێشكەشی هەوادارەكانی دەكات.

پەرەستو كارزان لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب كلیپی "بڕۆ بزانە"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و ئاوازی ئەمین داستانە، موحسین ئەریوان كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، عەلی شەریفزادە كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی موحسین ئەریوانە.

پەرەستو كارزان، خوشكی خانمە گۆرانیبێژ، سەمیرە كارزانە و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردوە و چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.