سود و گرنگی کەڵەشاخ بۆ ئازار و سڕبون لەدەستەکاندا

03:18 - 30/09/2023

1399جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - کرێکار قادر ڕوستایی


کەڵەشاخ لەدێر زەمانەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکی کۆن بەکارهاتوە، بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی و لادانی ئازارو ژان لەجەستەی مرۆڤدا.

زانستی پزیشکی سەردەم ئەوەی سەلماندوە کە کەڵەشاخ ڕوی دەرەوەی لاشە پاکدەکاتەوە لەخوێنێکی بێ کەڵک و بێ سود، کەلەژێر پێستەوە دەوەستێ و قەتیس دەمێنێت، دەبێتە هۆی ئازار و ژانێکی زۆر لەجەستەدا و پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە، سڕبون و تەزینیش لەنێوانی شان و مل و قاچ و دەستەکان هەستی پێدەکرێت.

کەسانێک بەهۆی ئازارو ژانی دەستەکانیان دەناڵێنن و دەڵێن؛ دەستەکانمان گەرم دەبن و ئارەقەی زۆر دەکەنەوە، ئازار و ژانێکی زۆریان هەیە، زۆر جار سڕدەبن یان هەودەکات، کەئەمەش هۆکارێکی تری سەرەکیە بۆ سڕبون و گەرمی و ساردی یان ئازارو ژانی زۆر لەدەستەکاندا کۆدەبێتەوە بەو هۆیەوە.

کەڵەشاخ تاکە چارەسەری سروشتیە، بۆ نەهێشتنی هەوكردن، سڕبون، گەرمی و ساردی وە نەمانی ئازارو ژان لەدەستەکاندا.

شوێنەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەدەستەکاندا بەپێی نەخشەی زانستی کەڵەشاخ بریتین لە:

خاڵی C7

خاڵی T1

خاڵی L2

خاڵی S2

تێبینی: بەر لەئەنجامدانی کەڵەشاخ دەبێ بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج خولەک دەستەکانی بەزەیتی زەیتون بشێلیت و مەساجی بۆ بکرێت، وە بەسێ دانیشتن ئازار و سڕبون کۆتایی دێت، بۆ هەر دانیشتنێك یەک مانگ بێت بۆ دوبارە ئەنجامدانەوەی کەڵەشاخ لەدەستەکاندا.