لە پێناو تەندروستی مێشكت لەم خواردنانە دوربكەوەرەوە

03:17 - 30/09/2023

3200جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت كاریگەرییەكی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر كاركردنی مێشك، وە هەندێكیان كاریگەری نەرێنی جێدەهێڵن، جگە لە لەناوبردنی خانەكانی مێشك، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەكان و رەنگە توشی بیرچونەوە ببیت.

هەندێك جۆری خۆراك هەیە باشترە خۆتی لێبدوربگریت.

1. شەكر؛ زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت، وە توشی بیرچونەوەت دەكات، باشتر وایە لێیان دوركەویتەوە.

2. خواردنەوەی گازی؛ رێژەیەوكی زۆر لە شەكری تێدایە، بە خواردنەوەیەكی ناتەندروستی دادەنرێت، دەبێتە هۆی زو پیربونی مێشك.

3. خواردنی سوركراوە؛ لەگەڵ ئەوەی خواستێكی زۆری لەسەرە، بەڵام زیانی هەیە و چەوری ناتەندروستی تێدایە.

4. زەیت؛ ئەو زەیتانەی ئامادەكراون و چەوری ناتەندروستیان تێدایە زیانیان هەیە، بەڵام هەندێك جۆری زەیتی دیكە هەیە كە چەوری تەندروستیان تێدایە و سودی هەیە، وەكو زەیتی زەیتون.