خەندان لایف
لەم وەرزەدا بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا، ئەگەری هەیە منداڵەكەت توشی پەتای وەرزی ببێت، هەربۆیە پێویستە سیستمی بەرگری منداڵەكەت بەرزبكەیتەوە، دەتوانیت سود لەم چەند هەنگاوە وەربگریت.
1. پرۆتینی زیاتر بدە بە منداڵەكەت، كە لە هێلكە، ماسی، گۆشت و بەرهەمە سپیاییەكاندا هەیە، وە دوریبخەرەوە لە خواردنی شیرینی.
2. جوڵەی جەستەیی بە منداڵەكەت بكە، وەكو مەلەكردن، راكردن و یاری تۆپی پێ، سوڕی خوێن چالاك دەكەن و بۆ سیستمی بەرگری جەستە گرنگن.
3. شەوانە زو منداڵەكەت بخەوێنە، باشترە لە 8-9 كاتژمێر كەمتر نەخەوێت.
4. خۆت دوربكەوەرە لە جگەرەكێشان لە بەردەمی منداڵەكەت، چونكە كاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری منداڵەكەت دەبێت.
5. هەوڵبدە ژینگەیەكی ئارام بۆ منداڵەكەت دابین بكە، چونكە دڵخۆشیی منداڵ و مانەوەی لە شوێنێكی ئارام كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستەی منداڵەكەت.