خەندان لایف
ئەڤۆكادۆ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و E، وە چەوری تەندروستی تێدایە و هەوكردنی پێست كەمدەكاتەوە، رێگری دەكات لەوەی تیشكی خۆر زیان بە پێست بگەیەنێت، بەمشێوەیە دەتوانیت بەكاریبهێنیت.
ئەڤۆكادۆ و لیمۆ:
زەیتی ئەڤۆكادۆ یارمەتی شێداركردنەوەی پێست دەدات، دەتوانیت زەیتی ئەڤۆكادۆ و لیمۆ تێكەڵ بكەیت، پاشان بیدەت لە پێستت بۆ 15 خولەك، بە ئاوی شلەتێنیش بیشۆ.
ئەڤۆكادۆ و شۆفان:
ئەڤۆكادۆكە پاك بكە و بیكەرە ناو خەڵاتەوە، دو كەوچكی بچوك شۆفانی تێبكە لەگەڵ یەك كەوچكی بچوك هەنگوین، دوبارە بیدەرەوە لە خەڵاتە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 20 خولەك، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
زەردەچەوە و ماست:
ئەم ماسكە بۆ شوێنەواری برین سودی زۆرە، دەتوانیت ئەڤۆكادۆیەك پاك بكەیت و پانی بكەیتەوە، پاشان یەك كەوچك زەردەچەوە و دو كەوچك ماستی تێبكە و تێكهڵی بكە، بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەك و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.