باشترین ڤیتامینەكان بۆئەوەی پێستت لە چرچبون بپارێزیت

02:37 - 28/09/2023

7296جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامینەكان، یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوە پێست بە جوانی و گەنجی، هەندێك لە جۆری ڤیتامینەكان یارمەتیدەرە بۆ جوان مانەوە پێست و رێگریكردن لە چرچبونی پێست.

1. ڤیتامین C
یەكێكە لەو دژە ئۆكسانانەی كە پێست پێویستی پێیەتی بۆئەوەی كۆلاجین بەرهەمبهێنێت، هەروەها هاوسەنگی بەرهەمهێنانی میلانینەكانی پێست دەدات.


2. ڤیتامین A
یارمەتیدەرە بۆئەوەی سوڕی خوێن چالاك بێت و ئۆكسجینێكی زیاتر بۆ دەمارەكانی پێست بڕوات، وە رێگری دەكات لە دەركەوتنی پەڵە و هێڵەكانی پیری لەسەر روخسار.


3. ڤیتامین B3
رۆڵێكی گرنگی هەیە لە وشكبونەوەی پێست و سوربونەوە، پێست شێداردەكاتەوە و دەركەوتنێكی نوێی پێدەبەخشێت.


4. ڤیتامین K
یارمەتی چالاككردنی سوڕێ خوێن دەدات و رێگری دەكات لە رەشبونی چواردەوری چاو، پێست توند دەكاتەوە و یارمەتی گەنج مانەوەی دەدات.


5.  ڤیتامین E
هۆكارە بۆ نەرمبونەوەی پێست و رێگری لە چرچبونی دەكات، پێستت \ەنجتر لە تەمەنی خۆت نیشان دەدات.