پیاوێكی روسی لە ماوەی 2 كاتژمێر و نیو، 11 كیلۆی دابەزاند

11:06 - 25/09/2023

7174جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پیاوێكی روسی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی كتێبی گینسی شكاند و لە ماوەی 2 كاتژمێر و نیودا زیاتر لە 11 كیلۆگرامی لە كێشی جەستەی دابەزاند.

باهاما ئیگوبۆڤ، پیاوێكی روسی تەمەن 69 ساڵە، یەكێك بو لە بوشداربوانی پێشبڕكێی كەمكردنەوەی كێش، توانی 21 كیلۆمەتر بە راكردن ببڕێت، بەوەش بو بە براوە و لە ماوەی دو كاتژمێر و نیودا، 11.1 كیلۆگرامی لە كێشی جەستەی كەمكردەوە.

ئیگوبۆڤ هانی هیچ كەسێك نادات ئەو كارە بكاتەوە بۆئەوەی كێشی كەمبكاتەوە، چونكە یارییەكی مەترسیدارە و زیانی زۆر بە تەندروستی كەسەكە دەگەیەنێت.

لەگەڵ باهاما، 25 كەسی دیكە بەشداری ئەم كێبڕكێیەیان كرد، كە دواتر زیاتر لە نیوەیان كەوتنە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی یارییەكەوە.

پێشتر باهاما لە ساڵی 2019 بەشداری هەمان كێبڕكێی كردەوە، ئەو كاتەش توانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ بشكێنێت و لە ماوەی 5 كاتژمێر راكردندا، 9.3 كیلۆگرامی لە كێشی جەستەی كەمكردەوە و ناوی چوە ناو كتێبی گینسەوە.