خەندان لایف
برۆ بە چوارچێوەی روخسار ناسراوە، كاریگەری هەیە لەسەر شێوەی روخسار، هەربۆیە خانمان گرنگیەكی زۆری پێدەدەن، بەڵام رەنگە بە بێ ئاگایی هەندێك كار بكەن كە زیان بە برۆكانیان بگەیەنن.
باشتر وایە لەم چەند هەڵەیە دوربكەویتەوە.
1. زو زو كردنی برۆ و لێكدرنەوەی تاڵەكان، ئەگەر زو زو ئەم كارە بكەیت، برۆت تەنك و كورت دەبێت.
2. بەكارهێنانی موكێشی ناخاوێن بۆ برۆ، وادەكات پیسییەكی زۆر لەسەر برۆ كۆبێتەوە، هەربۆیە پێویستە زو زو خاوێنی بكەیتەوە.
3. زیاد لە سنور بەكارهێنانی قەڵەمی برۆ، جگە لەوەی زیانی هەیە، جوانی برۆشت تێكدەدات، پێویستە زۆر بە وریایی و كەمی لێبەكاربهێنیت بۆئەوەی برۆت سروشتی دەربكەوێت.
4. لێكردنەوەی برۆ بە مۆم، پێستەكە رادەكێشێت و پێستی ئەو ناوچەیەش تەنك و هەستیارە، باشترە بە موكێش یان گوێزان چاكی بكەیت.
5. بەكارهێنانی كرێمی دژە پیری بۆ برۆ، كە وادەكات پێستی ئەو ناوچەیە زیاتر هەستیار بێت.
6. گۆڕینی رەنگی برۆت بۆ هەمان رەنگی قژت بە تەواوی، زیان بە برۆت دەگەیەنێت، باشترە رەنگەكان نزیك بكەیتەوە و برۆت كاڵتر بێت لە رەنگی قژت.