خەندان لایف
هەمو جۆرێكی قژ پێویستی بە گرنگیپێدان و بایەخ هەیە، قژی لول لەو جۆرە قژانەیە كە مامەڵەیەكی تایبەتی دەوێت و پێویستە بزانیت چۆن گرنگیی پێدەدەیت، هەندێك هەڵەیە هەیە پێویستە لە ئەنجامدانی دوربكەویتەوە، بۆئەوەی جوانییەكەی لەدەست نەدات.
1. كاتێك دەتەوێت لولیی قژت نوێ بكەیتەوە، ئاوێكی زۆر بەكارمەهێنە، چونكە قژ وشك دەكاتەوە و توشی شكانەوەی تاڵەكانی دەكات.
2. لەبیری مەكە كە شەوان گرنگیی بە قژت بدەیت، باشتر وایە كڵاوی قژ لەسەر بكەیت، ئەگەریش حەزی پێناكەیت، با بەرگی سەرینەكەت ئاوریشم بێت.
3. دوربكەوەرە لە وشككردنەوەی قژت بە هەر جۆرێكی ئامێری وشككردنەوە بێت، چاوەڕێ بكە قژت بە سروشتیی وشكبێتەوە.
4. كاتی شتی قژ، زۆر نینۆك لە سەرت مەخشێنە، چونكە چەوری پێستی سەر لێدەكاتەوە، باشتر وایە بە وریایی و سەری پەنجە قژت بشۆیت.
5. دوربكەوەرەوە لە داهێنانی قژت كاتێك وشكە، چونكە قژت توشی مخوركە و دولەتبونی تاڵەكان دەكات.
6. دەست لە تاڵەكانی قژت مەدە، بەتایبەتی كاتێك شتوتە، چاوەڕێ بكە وشك بێتەوە، پاشان رێكی بخە، بۆئەوەی قژت بژ نەبێتەوە.