پێنج راستی لەبارەی نەخۆشی ئەلزەهایمەر

11:10 - 21/09/2023

1310جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زیادبونی تەمەن چەندین گۆڕانكاری فسیۆلۆژی بەسەر جەستەدا دەهێنێت، وەكو پوكانەوەی ماسولكە، گۆرانكاری لە مێشك، وەكو لەبیرچونەوە، وە مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاد دەكات، 21ی ئەیلولی هەمو ساڵێكیش وەكو رۆژی جیهانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەستنیشانكراوە.

چەند راستییەك هەیە لەبارەوی ئەم نەخۆشییە هەیە كە رەنگە تا ئێستا نەتزانیبێت.

1. لەبیرچونەوە نیشانەیەكی نەخۆشی ئەلەزەهایمەرە، بەڵام مەرج نییە هەمو ئەو كەسانەی توشی لەبیرچونەوە بن، وانای ئەوە بێت نەخۆشی ئەلزەهایمەریان هەبێت.

2. هۆكاری باو هەیە بۆ ئەوەی كێشەی لەبیرچونەوە دروستبێت، وەكو تەمەن، دۆخی تەندروستی، گرفتی دەرونی، یان شێوازی ژیان.

3. تەنها ئەلزەهایمەر نییە كە توشی بیرچونەوەت دەكات، بەڵكو دەكرێت نەخۆشی "دێمێنشا" بە هەمان شێوە توشی لەبیرچونەوەت بكات.

4. نەخۆشی ئەلزەهایمەر شەشەم بەربڵاوترین هۆكاری مردنە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەشێوەیەك كە لە كۆی 3 كەسی تەمەن سەرو 65 ساڵ، یەكێكیان بە ئەلزەهایمەر دەمرن.

5. زۆرینەی ئەو كەسانەی توشی ئەلزەهایمەر بون، نازانن كە توش بون، بەتایبەت لە قۆناغەكانی سەرەتای توشبونیاندا.