خەندان لایف دایكان و باوكان بەردەوام گرفتی ئەوەیان هەیە كە منداڵەكانیان لە خواردن بە بیانون و رەتی دەكەنەوە خواردن بخۆن، یان خواردنی تەندروستی بخۆن، بەڵام ژاپۆنییەكان ئەم گرفتەیان چارەسەر كردوە و نهێنی خۆیان هەیە كە منداڵەكانیان خواردن بخۆن و بیانو نەگرن. 1. رێگە بدە منداڵەكەت تامی جیاواز تاقی بكاتەوە، چونكە زو بێزار دەبن ئەگەر خواردنەكانیان بەردەوام یەك جۆر بێت، هەربۆیە ژاپۆنییەكان خواردنی جیاواز و تەندروست ئامادە دەكەن. 2. منداڵان بێزار دەبن ئەگەر زۆریان لێبكرێت خواردن بخۆن و بەردەوامیش خواردنەكانیان تەندروست بێت، جار جارە حەز بەوە دەكەن پارچەیەك شیرینی بخۆن، هەربۆیە پێشكەشكردنی دیارییەك بۆ منداڵەكەت پاش ئەوەی خواردنەكەی تەواوكرد، هانی دەدات باشتر خواردنەكەی تەواو بكات. 3.لە قاپی بچوكدا خواردن بۆ منداڵەكەت دابنێ، ئەمەش هانی دەدات خواردنەكەی تەواو بكات، بەڵام ئەگەر قاپەكەی گەورە بێت، لە سەرەتاوە بڕیاریداوە كە ئەو هەموەی پێ تەواو ناكرێت و نایخوات. 4. با ژەمەكانتان بەیەكەوە بێت و بە خێزانی نان بخۆن، بەمشێوەیە ئارەزوی خواردنی منداڵەكەت زیاتر دەكرێتەوە وەك لەوەی بە تەنها خواردنی پێبدەیت. 5. رێگەی بدە یاری بكات و رابكات، هیچ شتێك وەكو جوڵەی جەستە ئارەزوی خواردن زیاد ناكات، بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە تەنها یاری ئەلیكترۆنی بكات، نەجوڵاوە تا برسی بێت، ئەمەش وایلێدەكات هیچ نەخوات.