دیجلە رۆژهەڵات بەرهەمێكی نوێ پێشكەشدەكات

12:19 - 19/09/2023

957جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، دیجلە رۆژهەڵات نوێترین كلیپی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "وەرە كیكۆ".

دیجلە رۆژهەڵات لە كەناڵی یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "وەرە كیكۆ" كە بەرهەمی هونەرمەند، عایشە شانە، گۆرانییەكە لە ئامادەكردنی هەڵكەوت زاهیرە، سەركان تەنیك كاری دابەشكردنی بۆ كردوە،  لە دەرهێنانی رەیان شیلادزییە.

ئەم بەرهەمەی دیجلە رۆژهەڵات دوەمین بەرهەمیەتی لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر، دو مانگ پێش ئێستا بەرهەمێكی دیكەی بەشێوەی ماشەپ بڵاوكردەوە.

دیجلە رۆژهەڵات خەڵكی شاری وانە، لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، چەند بەرهەمێكی دیكە ئامادەیە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتودا بڵاویبكاتەوە.