چوار كار لە سودی دەرونت ئەنجامبدە

02:45 - 14/09/2023

5990جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەموان ژیانێكی خۆش و ئاسودەیان دەوێت، بونی ئەم ژیانەش هەوڵدانی دەوێت و رەنگە سەختیشی بوێت، بەڵام مەحاڵ نییە و پێویستی بەوەیە لە پێناو دەرونت ئەنجامیان بدەیت، چوار كار یارمەتیدەرت دەبێت لەوەی بەم ئامانجە بگەیت.

1. خۆت لە هەر پەیوەندییەكی ژەهراوی دوربخەرەوە كە لە ژیانتدا هەیە، هاوڕێیەتی، خۆشەویستی یان تەنانەت خێزانییش، چونكە بونی ئەو كەسانەی لە ژیانت متمانەبەخۆبونت كەمدەكەنەوە، بەردەوام توشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكیت دەكەن.

2.  بە نەرێنی دەربارەی خۆت مەدوێ، مەڵێ "ناتوانم، نازانم، خراپم، هەڵەم..."، چونكە ئەم وشانە وزەی نەرێنیت پێدەبەخشن و ئەو هەستەت بۆ دروستدەبێت كە بەڕاستی لەسەر رێگەیەكی هەڵەیت.

3. خۆت دوربخەرەوە لەو ژینگەیەی فشارت بۆ دروستدەكات، ئەو ژینگەیە شوێنی كارەكەت بێت یان هەر شوێنێك،  ئەم كارە رەنگە ئاسان نەبێت، بەڵام ژیانت زۆر دەگۆڕێت.

4. دوربكەوەرەوە لە خوی ناتەندروست،  وەكو خواردنەوەی ماددەی كحولی، جگەرەكێشان، سیستمی خۆراكیی ناتەندروست و ناڕێكی سیستمی خەو و وەرزشنەكردن، رۆتینی رۆژانەت بگۆڕە و هەست بەو گۆڕانكارییە گەورەیە دەكەیت كە بەسەر دەرونتدا دێت.