ئەم نەخۆشیانە بە رێژەی %70 هۆكارەكەی باری دەرونییە

03:08 - 09/09/2023

7101جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بۆماوەیی، سیستمی خۆراكی، شێوازی ژیان، جوڵەی جەستە و باری دەرونی هۆكارن بۆ توشبون بە نەخۆشی یان پاراستنت، بەڵام هەندێك نەخۆشی هەیە، بە رێژەیەكی زۆر هۆكارەكەی بۆ باری دەرونی دەگەڕێتەوە.

پزیشكان لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان سەلماندویانە، ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندیان بە كرداری هەرسەوە هەیە، بە رێژەی %70 هۆكارەكەی باری دەرونی مرۆڤەكانە، كە رەنگە بەهۆی فشاری دەرونی، یان دڵەڕاوكێوە توشببن.

هەروەها نەخۆشییەكانی قۆلۆن، زیادبونی ترشەڵۆكی گەدە و دڵەكزێ یان قەبزی پەیوەندییان بە باری دەرونی مرۆڤەكانەوە هەیە و دەكرێت بەهۆی ناجێگیری دۆخی دەرونییەوە توش ببیت.

هەروەها سەرئێشە، ئەگەر هۆكارێكی دیاریكراوی نەبێت پەیوەندی بە دۆخی دەرونییەوە هەیە، باشتر وایە راهێنان بكەیت و خۆت لە فشاری دەرونی بەدوربگریت، لە پێناو كرداری هەرست.