خەندان لایف - خۆشناو محەمەد
کۆتا هەنگاوەکانی گەڕان لەدوای ئەکتەرێک بتوانێت ڕۆڵی سوپەرمان ببینێت لە فیلمە نوێکەی (Superman: Legacy)ی دەرهێنەر جەیمس جن دا.
بەپێی هەواڵە ڕۆژنامەوانیەکان و ماڵپەڕی هۆڵیود ریبیوتەر ئەو ناوانەی بەربژێرن بۆ شوێنگرەوەی سوپەرمان و خۆشەویستەکەی لین و خراپەکار لیکس لۆسەر لەکۆتا قۆناغدایە.
سوپەرمان/ کلارک کەینت
دەیڤید کۆرینسویت بەم دواییە هەستابو بەبەرجەستە کردنی ڕۆڵی بیرلی، ئەو وەک یەکێک لەبەربژێرە بەهێزەکان دادەنرێت بۆ ڕۆڵی پەیامنێری ڕۆژنامەوانی کلارک، بەپێ زانیاریەکان بەم زوانە کلارک تاقیدەکرێتەوە لەبەردەم عەدەسەی کامێراکاندا.
پاشان جاکوب کەڕۆڵت خراپەکار دەبینێت لەزنجیرەی Euphoriaدا، بەهەمان شێوە بەرپرسە بۆ ڕۆڵگێڕان، بەڵام ڕۆڵ بینین لەگەڵ کۆمپانیای (DC) وابەستە بونی دەوێت، ئەوە یەکێک لەو هۆکارانە بو هێنری کافیلی بەریتانی ناچار کرد دەست هەڵبگرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک گرفتی دیکە.
لویس لەین
سەبارەت بە لویس لەین هەمان گرفت هەیە، خۆشەویستەکەی سوپەرمان و پەیامنێری ڕۆژنامە دیلی برانتی بەناوبانگی جیهانی DC بۆ ئەم ڕۆڵە ئەکتەری ژن ئیما ماکی بەربژێرە، کەهەڵدەستێت بەڕۆڵی پاڵەوان لەفیلمی باربی کە کۆمپانیای وارنەر برازەر بەرهەمیدەهێنێت.
ئەستێرەیەکی دیکەش بەربژێرە بۆ هەمان ڕۆڵ کە راشیل بروسناهانی خاوەنی خەڵاتی ئێمی، وەک پاڵەوانی زنجیرەی بەناوبانگی (The Marvelous Mrs.Maisel).
بەپێی زانیاریەکان بروسناهان تاقیکراوەتەوە و زۆر باش بوە، تەنها گرفتی ناوبراو تەمەنەکەیەتی 32 ساڵە، جەیمس جن دەیەوێت ڕۆڵی ڕۆژنامەنوس و پەیامنێری ناو شاری متروپۆلیس بدات بەناوبراو کە سوپەرمان لەبیستەکاندا تێیدا دەژی.
لیکس لۆسەر
سەبارەت بەڕۆڵی لیکس لۆسەر وادیارە تەنها بەربژێر نیکۆلاس هۆڵت بێت ، کە هەستاوە بەڕۆڵی پاڵەوان لەفیلمی رینفێڵد-دا، هەروەها ڕۆڵی نیکس لەفیلمی Mad Max: Fury Road دا.
هۆڵت بەربژێری بەهێز بو بۆ ڕۆڵی باتمان لەکۆپی کۆتاییدا کە مات ریفز دەرهێنانی بۆ کردبو بەڵام دواتر ئەکتەری رۆبەرت پاتینسۆن دانرا بۆ ڕۆڵی باتمان، وارنەر برازەر دەستبەرداری هۆڵت نابن وەک کاراکتەری بەهێزی کۆمپانیای دی سی لەپاش سەرسام بونیان بەناوبراو لەفیلمی Mad Max: Fury Roadدا.
چیرۆکی فیلم
لەڕابردودا جەیمس جن وەک دەرهێنەر دڵنیایی دابو فیلمە نوێیەکەی سوپەرمان جیاوازترین دەبێت لەجیهانی DC دا، چونکە ئەم جارە کەسایەتی سوپەرمان بەو شێوە دەبێت جەیمس جن باوەڕی پێی هەیە، ئەو دەیەوێت جیهانی سوپەرمان بگۆڕێت.
جیهانی نوێ
کۆمپانیای DC ئومێدی هەیە ئەم فیلمە سەرەتایەکی بەهێز بێت لەکارەکانیان، لەپاش زنجیرەیەک گرفت لەڕابردو ڕوبەڕویان بوبویەوە، لەو فیلمانەی ئاستیان نزم بو هەروەها کۆمەڵێک ئەکتەر ئاستیان ناوازە نەبو، هەروەها گرفتی دادگایی کە ڕوبەڕوی هەندێکیان بوبویەوە لەوانە گرفتی ئیزا میلە لەدادگاکاندا.
کۆمپانیای ناوبراو گرەو لەسەر ئەم فیلمەی باتمان دەکات وەک دەستپێکێکی نوێ لەجیهانی دی سی و فیلمە خەیاڵیەکان، بەتایبەت جیهانی پاڵەوانە نەبەزێنراوەکانی کۆمپانیای مارڤێل داگیری کردون لەو ماوەی ڕابردودا.
دەکرێت بڵێین؛ هەمو ئەم هۆکارانە وادەکات لەجیهانی دی سی و مارڤێل دا بەردەوام بەدوای ناوی گەورەدا بگەڕێن بۆ جیهانی پاڵەوانە نەبەزێنراوەکان، ئەو داهاتە زەبەلاحەی مارڤێل دەستی کەوت لەفیلمەکانی پاسەوانی هەسارەکان و The Suicide Squad لەلایەن دی سی یەوە لەپاش شکستی بەشی یەکەمی فیلمی ناوبراو.