ژن چییە؟ زیاتر لە 120 ملیۆن بینەر تەنها لەیەک ڕۆژدا بۆ فیلمێک باسی جێندەر دەکات

01:47 - 08/06/2023

1791جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد


فیلمی دۆکۆمێنتەری  (?What is a woman) ژن چییە؟ گفتوگۆی ئەو کەسانە دەکات گۆڕانکاری بەسەر جەستەیاندا هاتوە، لەماوەی تەنها یەک ڕۆژدا زیاتر لە 120 ملیۆن بینەری هەبوە لەسەر شاشەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی تویتەر.

هەزاران کەس سەرسامی خۆیان دەربڕیوە بەتیۆری فیلم و ناوەڕۆکی فیلم، فیلمەکە لەلایەن بێژەری ئەمریکی (مات واڵش)ـەوە پێشکەشکراوە، بەگشتی چیرۆکی فیلم بەو شێوە وێناکرا کە وێنەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانە پشاندەدات گۆڕانکاری (جنسی) تێیاندا ڕوو دەدات و کۆمەڵێک ئایدیای نەشیاو.

لایەنی بەرهەمهێنەری فیلم دەستی بردوە بۆ ئەو پرسیارانەی ناتوانیت بیانکەیت، ئەو فیلمە بەڵگەنامەییەی پێشنیاز ناکەم سەیریبکەیت، زۆربەی بینەران پێیانوایە گەشتی واڵش خۆیەتی، ئەو گەشتە کۆمیدی و نەفرەتیەیە دەپرسێت ئایا چ لۆژیکێک لەپشت بزوتنەوەی ئایدۆلۆژیای جێندەریەوەیە کە ژنان و منداڵانی کردوە بە ئامانج!

بەدرێژایی فیلم واڵش هەوڵدەدات وەڵامی پرسیاری (ئایا ژن چیە؟) وەربگرێت، پرسیار لەپزیشکە دەرونیەکان دەکات، پیاوانی سەر شەقام، کۆمەڵێک خەڵکی ئەفریقیا، تەنانەت چاوپێکەوتنت دەکات لەگەڵ پیاوێکی هاوڕەگەزخواز لەسانفرانسیسکۆ، تا لەو ڕێگەیەوە وەڵامی جیاوازی دەستبکەوێت.

بێژەر دەپرسێت چ ئایدۆلۆجیایەک لەپشت هاندانی مناڵانەوەیە تا لەڕوی جنسیەوە بیانگۆڕن، دەپرسێت ئایا منداڵەکان دەتوانن حەقیقەت لەخەیاڵ جودا بکەنەوە؟ تەنانەت توانای تێگەیشتنی ئەوتۆیان نییە تا بتوانن بڕیار لەسەر ئەو هەنگاوە سەختە بدەن!

واڵشی دەرهێنەر بەوێنەیەکی فراوان ئەو هەمو بانگەشەمان پشاندەدات لەو پێناوە دەکرێت، ملیۆنان تویت و تێبینی نوسراوە لەسەر فیلم و ناوەڕۆکی فیلم.

لەپاش بڵاوبونەوەی فیلم لەسەر شاشەی تویتەر بەخێرایی بڵاوبویەوە، بەتایبەت لەپاش ئەوەی ئیلیۆن ماسک بانگەشەی بڵاوکردنەوەی کرد، ئەو تویتەی ئیلیۆن مەسک زیاتر لە 77 ملیۆن کەس بینیبوی، ناوبراو وتی؛ پێویستە هەمو دایکان و باوکان ئەو فیلمە ببینن.

ناوەڕۆکی فیلم بەدڵی زۆرینەبو، ڕەخنەیان لەو تێڕوانین و بیرۆکانەبو بڵاوکراونەتەوە لەگەڵ ئەوەی نەشیاون و هەژارن لەڕوی لۆژیکەوە، حەقیقەت ونە لەناو ئەو بیرۆکە خراپانەدا.

بیرۆکەی فیلم زۆر فراوان و ناوازە بو توانی حەقیقەتی ئەو بیرۆکە ناشیرینە پشانی دایکان و باوکان بدات، هەمو ئەو کەسانەی بانگەشەی ئەو کارە قێزەونە دەکەن بدات بەدادگای ویژدان و لۆژیک.


وەزیری ئەمریکی پێشو (بن کارسۆن) سڵاوی تایبەتی نارد بۆ مەسک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلم و پشتیوانی لەتویتەر، ئەو داوای کرد هەموان بینەری ئەو فیلمە بن، (پێویستە هەمومان منداڵەکانمان بپارێزین).

دەرهێنەری فیلم (جاستن فۆلک) پاڵەوان (والاش و جۆردەن بیترسن) بەرهەمی کۆمپانیای (The Daily Wire).