خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شەهریار حەسەن بە بەرهەمی نوێی هونەری گەڕایەوە بەناوی "یادگاری".
هونەرمەند شەهریار حەسەن لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "دوای پشويەکی زۆر، بە چەن بەرهەمێکی نوێ هاتینەوە خزمەتان، سوپاس کە هەميشە پاڵپشتن بۆ کارەکانمان".
تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن شەهریار خۆی نوسراوە، فەرید ئەبولقاسمی كاری بەرهەمهێنانی میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی زیاد ساڵحە.
شەهریار، لەدایکبوی شاری پێنجوێنە، لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری هونەری کرد، لە رێگەی پرۆگرانی کورد ستار ناوبانگی پەیدا کرد، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.