سود و گرنگی چەوەندەر بۆ تەندروستی

03:29 - 01/06/2023

1752جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - کرێکار قادر ڕوستایی

چۆنەر ڕەنگێكی سوری تۆخی جوانی هەیەدەوڵەمەندە بە ماددەی سوكەرۆز كە وەكو سەرچاوەی بەرهەمهێنانی شەكر بەكاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی ئی و سی و ئەی و گروپی بی ،  وە كانزاكانی فسفۆڕ، بڕۆم، ئاسن مەگنیسیۆم و كالیسیۆم.

1. بۆ كەمخوێنی؛ بەتایبەتی كەمی ماددەی ئاسن  بەتایبەتی لە خانمان.

2. بۆ سەرگێژخواردن و سەرسوڕان.

3. بێهێزی و بێتاقەتی.

4. خۆپاراستن و چارەسەر لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و لەبیرچونەوە.

5. بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی جەڵتەی دڵ و مێشك وە یا چارەسەری كەمی خوێن ڕۆشتن بۆیان، چونكە ماددەی نیتراتی تێدایە كە بۆریەكانی خوێن گەورە دەكات. 

6. بۆ بەهێزكردنی توانای بینینی چاو.

7. بۆ زیادكردنی توانای وەرزشكاران كە دەبێت 2-3 كاتژمێر پێش وەرزشكردن شەربەتی ئاوی چەوەنەر بخورێتەوە.

8. پاككردنەوەی لەش لە ژەهرەكان.

9. بۆ تەندروستی جگەر و پاككردنەوەی لە ژەهرەكان.

10. بۆ پاككردنەوەی قۆلۆن.

11. مانەوە بە گەنجی و دواخستنی نیشانەكانی پیریی.

12. جوانی پێست و قژ.

13. بەهێزكردنی توانای سێكسی.

14. بەهێزكردنی توانای لەش لە نەخۆشی لیوكیمیا.

15. بۆ خێراتركردنی گەشەكردنی منداڵ.

16. بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری لەش.

شێوازی ئامادەكردنی :
- بە كاڵی باشترە وەكو شەربەت یان زەڵاتە.
- بە كوڵاندن كە كاریگەری ماددەكانی ناو چەوەنەر كەم دەكاتەوە.

تێبینی:
ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە کە لە نەخۆشی شەکرە دەبێت ئاگاداربن، وە ڕەنگی میز دەگۆڕێت بۆ سور.