لەبەر ئەم هۆكارانە لە هاویندا ساردەمەنی مەخۆ

02:48 - 01/06/2023

3046جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە وەرزی هاویندا خواردنی ساردەمەنی خواستێكی زۆری لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا زیانەكانی زۆرترە لە سودەكانی، لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە لە خواردنی دوربكەویتەوە.

1. بەهۆی بونی رێژەیەكی زۆر لە شەكر،  شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە، زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی رێژەی شەكری خوێنیان بەرزە. 

2. ئەو شیرانەی لە دروستكردنیدا بەكاردێت، رێژەیەكی زۆر لە چەوری ناتەندروستی تێدایە، مەترسی توشبون بە شەكرە و قەڵەوی زیاد دەكات.

3. رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن بەرز دەكاتەوە.

4. توشی سەرئێشەت دەكات، كە بە سەرئێشەی ساردەمەنی ناسراوە.

5. چەند جۆرێكی ماددەی كیمایی لە دروستكردنیدا بەكاردێت، وەكو رەنگ، تام و شیرینی.