پێكهاتەیەك بۆئەوەی مێشولە لە ماڵەكەت دوربخەیتەوە

03:07 - 30/05/2023

9475جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە وەرزی هاویندا مێروەكان لەگەڵ مێش و مێشولەكان دەبنە هۆی بێزاركردن و هەندێكجاریش توشی هەستیاری یان نەخۆشی گواستراوەت دەكەن، لەگەڵ ئەوەی بۆ سروشت سودیان زۆرە، هەربۆیە باشترە لەبری ئەوەی لەناویان ببەیت بە رێگەیەكی سروشتی لەناو ماڵەكەت دوریان بخەیتەوە.

دەتوانیت سود لەم پێكهاتەیە وەرگریت بەم هەنگاوانە:

1. چەند دەنكێك سیر بهێنە و وردی بكە، یان بیهاڕە و بیكەرە ناو هەندێك ئاو و بیكوڵێنە.

2. دواتر ئاوەكە بكەرە ناو بوتڵێكی سپڕا كە بتوانیت ئاوەكە بپرژێنیت بەسەر ئەو شوێنەی مێشولەكانی لێیە.

3. دەتوانیت ئاوە كوڵاوەكە بكەیت بە چواردەوری ژورەكەدا، بەم شێوەیە مێشولەكان دوردەخاتەوە و نزیكی ئەو شوێنە نابنەوە.