نزار فارس دەڵێت كە هاوسەرگیری لەگەڵ حۆریە كردوە، كچەكەش رەتیدەكاتەوە

02:45 - 30/05/2023

6034جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

میدیاكاری ناسراوی عێراقی، نزار فارس ئاشكرایكرد داوای هاوسەرگیری لە حۆریە فەرغەلی كردوە و هاوسەرگیریان كردوە، لە بەرامبەردا حۆریە رەتیدەكاتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ كردبێت.

نزار فارس لە لێداونێكیدا بۆ میدیا عەرەبییەكان رایگەیاند، "ئەو هەواڵانە راستن و من داوای هاوسەرگیریم لە حۆریە فەرغەلی كردوە"، باسیلەوەشكرد كە ئەو خانمە ئەكتەرە كەسێكی خۆشەویستە و ئەستێرەیە بۆ هەموان.

لای خۆشییەوە حۆریە فەرغەلی رەتیكردوە كە هاوسەرگیری لەگەڵ نزار فارس كردبێت و وتی، "ئەو وێنانەمان كە پێكەوەین و بڵاوبوەتەوە بۆ پرۆگرامێكی نوێی هونەرییە و لەدوای پرۆگرامەكە وێنەكەمان گرتوە".

هەروەها ئەوەشیخستەڕو، "نزار چۆن داوای هاوسەرگیری كردوە لە كاتێكدا من و خێزانەكەم ئاگادار نین، هەربۆیە ئەمە دورە لە راستییەوە و نازانم بۆچی كارێكی لەم شێوەیە دەكات".

لەبارەی ئەوەی ئایا دەیداتە دادگا بۆ ئەم رەفتارەی، حۆریە وتی كە كارێكی لەوشێوەیە ناكات  رێكاری یاسایی لەگەڵدا ناگرێتە بەر.

لە كۆتاییدا ئەو خانمە ئەكتەرە جەختیكردەوە كە لە ئێستادا هیچ كەسێك لەژیانیدا نییە و پەیوەندی خۆشەویستیی نییە و وتی، "ئەگەر كات بگەڕێتەوە ئەو چاوپێكەوتنە لەگەڵ نزار ناكەمەوە، چونكە كەسێكی درۆزن بو".