بۆ خانمان.. چۆن بزانیت دڵی كەسێكت بەدەستهێناوە

02:27 - 27/05/2023

2755جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف


خانمان كەمتر هەست بە خۆشەویستی دەكەن لەلایەن رەگەزی بەرامبەرەكەیانەوە، زۆر كات بە گومانن لەوەی ئایا خۆشویستراون یاخود نەخێر، بەڵام چەند نیشانەیەك هەیە كە لە پیاواندا هەیە و لەو رێگەیەوە خانمان دەتوانن دڵنیاببنەوە كە دڵی بەرامبەرەكەیان بەدەستهێناوە.

ماڵپەڕی pinkvilla ئەو نیشانانەی بڵاوكردوەتەوە.

1. غیرە دەكات و پێی ناخۆشە كاتێك لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكان یان هاوپیشەكانت مامەڵە دەكەیت، ئەمەش نیشانەیەكی رونە كە گرنگیت پێدەدات و خۆشیدەوێیت.

2. بە خێرایی وەڵامی نامەكانت دەداتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە چاوەڕێ بوە نامەی بۆ بنێریت.

3. دەیەوێت هەمیشە لەگەڵیدابیت، بەتایبەتی كاتێك دەچێتە دەرەوە.

4. بە باشی باسی تۆ دەكات لای خێزانەكەی و هاوڕێكانی.

5. بە بەردەوامی تەماشات دەكات و ناتوانێت چاوی لەسەرت لابدات.

6. حەزەكانی لەگەڵ تۆدا دەبێت، بۆ نمونە حەز بەو شوێنانە دەكات كە بۆی دەڕۆیت، یان حەز بەو وەرزشە دەكات كە دەیكەیت.

7.  هەوڵدەدات بۆئەوەی سەرنجی تۆ بۆ خۆی رابكێشێت، بەوەی قسەی خۆشت بۆ دەكات و هەوڵدەدات بە پێكەنینت بهێنێت.