پێنج هۆكاری دروستبونی وەرەم لە مێشكدا

03:09 - 25/05/2023

4903جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رێژەی ئەو كەسانەی وەرەمی مێشكیان هەیە لەم ساڵانەی كۆتایی زۆر زیادی كردوە بە شێوەیەك كە لە 10 باوترین وەرەمەكانن، بە گشتی 100 هەزار كەس، 10 كەس توشی دەبێت.

ئەو كەسەی توشی دەبێت، چەند نیشانەیەكی وەكو سەرئێشە، سەرگێژخواردن، لەبیرچونەوە و كەمی سەرنجنەدانی تێدا دەردەكەوێت، پێنج هۆكاری سەرەكی هەیە بۆ توشبونی:

1. هۆكار ژینگەیی، وەكو ئەوەی بەركەوتنی بەردەوام هەبێت لەگەڵ ماددەی كیمیایی یان ماددەی مێروكوژ.

2. لەناو خێزانەكەت كەسی توشبو هەبێت.

3.  جگەرەكێشان، مەترسییە بۆ توشبون بە جۆرەكانی دیكەی وەرەم، نەك تەنها مێشك.

4.  تەمەن، كە لەگەڵ زیادبونی تەمەندا ئەگەری توشبون زیاترە.

5. تیشک؛ كە ئەگەر کەسێک بەهۆی پیشەکەیەوە یان بەهۆی چارەسەری پزیشکی پێشوەختەوە تیشکی بەر بکەوێت، ئەوا مەترسی توشبونی بە وەرەمی مێشکی هەیە.