ئەتەكیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ خێزانێك كە تازە منداڵیان دەبێت

11:53 - 25/05/2023

1535جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك دایك و باوكێك تازە منداڵیان دەبێت، ئەزمونێكی نوێ لە ژیان تاقیدەكەنەوە، لە سەرەتادا توشی فشار دەبن، خانمەكە باری دەرونی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هەربۆیە پێویستە ئەو كەسانەی چواردەورەیان چەند بنەمایەكی ئەتەكیەت هەیە جێبەجێی بكەن.

1. لە یەكەم رۆژی لەدایكبونی منداڵەكە، جگە لە چەند كەسێكی كەم كە نزیكبن لە خێزانەكە، پێویست نییە سەردانیان بكەیت و قەرەباڵغی دروستبكرێت، ئیتر لە نەخۆشخانە بێت یان ماڵەوە، سەرەتا با كەسە زۆر نزیكەكانی وەكو خوشك و برا و دایك و باوك سەردان بكەن، دوای هەفتەیەك خزمەكانی دیكە سەردان بكەن.

2. دایك و باوكەكە تا ڕادەیەك توشی ناجێگیری دۆخی دەرونی دەبن، هەربۆیە بەردەوام وشەی ئەرێنی بەكاربهێنە، هەستە نەرێنییەكانت دەرمەخە، بەردەوام با وشەكانت هاندەر بن.

3. بەبێ ڕەزامەندی دایك و باوكی منداڵە وێنەی منداڵەكە مەگرە، سەرەتا پرسیان پێبكە.

4. ئەگەر داوای ئامۆژگارییان لێنەكردی، خۆت ئامۆژگارییان مەكە بەوەی چۆن و بە چ رێگەیەك منداڵەكەیان گەورەبكەن.

5. ئەگەر سەردانت كردن، ماوەیەكی كەم لایان بمێنەرەوە، 10 بۆ 25 خولەك زیاتر دامەنیشە.

6. لەبارەی شێوەی منداڵەكە هیچ مەڵێ، چونكە كاریگەری لەسەر دۆخی دەرونی دایك و باوكەكە دروستدەكات.

7. هەوڵبدە ئەركەكانیان لەسەر كەمبكەیتەوە نەك زیادی بكەیت، یارمەتییان بدە لەو كارانەی كە پێویستیانە لەوكاتەدا ئەنجامیبدەن.