چۆن چەوری ورگ بتوێنیتەوە بێ ئەوەی وەرزش و رجیم بكەیت

11:54 - 22/05/2023

7149جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بێگومان وەرزش و رجیمكردن دو رێگەی كاریگەر و بەسودن بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە، بەڵام رەنگە بەهۆی شێوتزی ژیانەوە نەتوانیت ئەنجامیان بدەیت و گرفتی ئەوەت هەبێت چەوری لە ورگ و كەمەرت كۆبوەتەوە.

جحگە لەم دو رێگەیە، چەند هەنگاوێكی دیكە هەیە دەتوانیت جێبەجێی بكەیت بۆئەوەی چەوری ورگت لاببەیت.

1. لە قاپی بچوكدا خواردن بخۆ، ئەمە یارمەتیت دەدات بڕێكی كەمتر بخۆیت، ئەم رێگە بەكاربهێنە بەتایبیەتی كاتێك خواردنەكەت ناتەندروستە و كاربۆهیدراتی زۆری تێدایە.

2. رێژەیەكی زۆر لە پرۆتین بخۆ، چونكە یارمەتیت دەدات ماوەیەكی زۆر بە تێری بمێنیتەوە.

3.بە هێواشی نانبخۆ و بە باشی خواردنەكەت بجوە لە دەمتدا، بەم شێوەیە زوتر هەست بە تێری دەكەیت.

4. بایەخ بەو خواردنانە بدە كە رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵی تێدایە، وەكو شۆفان، پرتەقاڵ و تۆوی كەتان.

5. رۆژانە زیاتر لە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

6. ژەمی بچوك بخۆ، لەبری ئەوەی سێ ژەمی گەورە بخۆیت، پێنج ژەمی بچوك بخۆ.

7. لە كاتی نانخواردن هیچ مۆبایل و كۆمپیوتەرێك بەكارمەهێنە و تەماشای تەلەفزیۆن مەكە، چونكە مرۆڤ زیاتر دەخوات كاتێك مێشكی سەرقاڵە.

8. خواردنی شەكر كەمبكەرەوە، هەر جۆرە شیرینییەك كەم بكەرەوە كە شەكری تێدایە.