بۆ خەسوەكان.. چوار رێگە بۆئەوەی لەگەڵ بوكەكەت كێشەت نەبێت

02:35 - 17/05/2023

1815جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كێشەی نێوان بوك و خەسوەكان كێشەیەكی باوی خێزانییە، هۆكاری زۆرە و چارەسەری ئاسانە، كاتێك دایكێك دەبێت بە خەسو، بە چەند رێگەیەكی سادە دەتوانێت كۆتایی بە كێشەكانی بهێنێت لەگەڵ بوكەكەی.

1. وەكو كچەكەت مامەڵەی لەگەڵ بكە
وابیر بكەرەوە ئەو كچەی دەبێت بە بوكت، كچی خۆتە و یەكێكە لە ئەندامانی خێزانەكەت، بەم شێوەیە تەنانەت ئەگەر لێكتێنەگەیشتنیش روبدات، كێشەكان چارەسەر دەبن هەروەكو چۆن كێشەی نێوان دایك و كچ درێژە ناكێشێت.

2. دەستوەرمەدەرە ژیانیان
گرنگە خەسوەكان رێگە بدەن، كوڕەكەی لەگەڵ هاوسەرەكەی پێكەوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن، نەك كاتێك ئەو دو هاوسەرە كێشەیان دەبێت، دەستوەربداتە كێشەكەیانەوە، هەروەها رێگە بدەن ئازادی خۆیان وەربگرن و رێز لە تایبەتمەندییەكانیان بگرە.

3. دەستوەرمەدەرە شێوازی منداڵ بەخێوكردنی
رەنگە تۆ لە سەردەمی خۆتدا بە رێگەیەكی جیاوازتر منداڵەكانت گەورەكردبێت، بەڵام بوكەكەت شێوازی خۆی هەیە بۆئەوەی منداڵەكانی گەورە بكات.

4. بیر لە خەرجییەكانی مەكەرەوە
كوڕەكەت هەرچەند پارە خەرج بكات بۆ هاوسەر و منداڵەكانی، پەسەندی بكە كە ژیانی تایبەتیی خۆیانە و بیرۆكەیەكی باش نییە لەوبارەیەوە بدوێیت لەگەڵیان.