‎بە چەند هەنگاوێك هۆڕمۆنی (دڵخۆشی و ئازار شکاندن) لە جەستەتدا زیادبكە

12:00 - 16/05/2023

2896جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو چالاكیانەی رۆژانە ئەنجامیدەدەیت لەگەڵ شێوازی ژیانت كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر هەستەكانت، چەند رێگەیەك هەیە یارمەتی زیادكردنی هەستی دڵخۆشی دەدات و هۆڕمۆنیی خۆشی و ئازارشكاندن زیاد دەكات، دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج ئەو رێگایانەی بڵاوكردوەتەوە.

1. وەرزش کردن؛ یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی بەکاردێت بۆ زیادکردنی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و ئیندۆرفین بەمەرجێک ڕۆژانە بێت و بۆ ماوەی (20 - 30) خولەک بێت، ھەر کاتێک ھەستت بە بێتاقەتی کرد دەتوانیت پیادەڕۆی بکەیت لەکەشێکی کراوە و لەناو سروشتدا، یاخود بڕۆیت بۆ جیم و وەرزشکردنی بە کۆمەڵ. 

2. خەوتنی تەواو لە کاتی شەودا. 

3. خواردنی نەستەلەی ڕەش و ئەو شوکۆلاتانەی تەندروستن، شکولاتەی تۆخ دەردانی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات، ھەوکردن کەمدەکاتەوە، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، تەندروستی خوێنبەرەکانیش دەپارێزێت، خواردنی (2 - 3) جار لە ھەفتەیەکدا سودی زۆرە بۆ تەندروستی. 

4. خواردنی کاربۆھیدراتە باشەکان وەکو؛ دانەوێڵە تەواوەکان، برنجی بۆر، شۆفان، تۆستی بۆر، ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاد دەکەن و مرۆڤ دڵخۆش دەکەن. 

5. خواردنی میوەی جۆراوجۆر بە بەردەوامی وەکو؛ ئەنەناس، گێلاس، مۆز ھەروەھا سەوزەوات و ماسی کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر دەردانی ھۆرمۆنەکان. 

6. دورکەوتنەوە لە خواردنی خواردەمەنیە موعەلەب و خێراو فاست فودەکان کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەم ھۆرمۆنانە لە لەشدا. 

7. واز ھێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان. 

8. ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافائینیان تیادایە، دەبێت بە ڕێژەیەکی ھاوسەنگ بخورێتەوە، وەکو چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان. 

9. دورکەوەرەوە لە کێشی زیاددە و قەڵەوی. 

10. ئاو یەکێکە لەباشترین خواردنەوەکان، دور کەوەرەوە لە خواردنەوە زیانبەخشەکان وەکو ئەلکھول و خواردنەوە گازییەکان.

11. لەھەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە کە پیاسەکردن بە سەگ یاخود پشیلە بۆ ماوەی 15 خولەک کاریگەریەکی باشی ھەیە بۆ زیادکردنی ڕژانی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و پرۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین، ھەروەھا ھۆرمۆنی کۆرتیسۆڵ کەمدەکاتەوە کە بەرپرسە لەستریس و دڵەڕاوکێ و قەلەقی، بینراوە بەخێوکردنی ئاژەڵ بە گشتی خەمۆکی و تەنیایی کەمدەکاتەوە و فشاری خوێن دادەبەزێنێت و ڕەشبینی کەمدەکاتەوە. 

12. ڕۆشتنە بەر خۆر ڕۆژانە و لەکاتی گونجاودا یارمەتی دروستبونی ڤیتامین (D) دەدات لە لەشدا، کەئەمیش ڕۆڵی ھەیە لە دروستبونی ھۆڕمۆنی دۆپامین و ئەسیتایل کۆلین و نۆڕ ئیپینفرین، ڤیتامین D جگە لە تیشکی خۆر لەھەندێک خۆراکیشدا ھەیە وەکو؛ ھەندێک جۆری ماسی، ڕۆن ماسی، زەردێنەی ھێلکە، شیرەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان. 

13. یۆگا و میدیتەیشن؛ میدیتەیشن دەرونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوەو کاریگەری ھەیە لەسەر ڕژێنە نوخامییەکانی مێشک و دەردانی ئیندۆرفین کە ھۆرمۆنی دڵخۆشی وئازار شکاندنە دەدات، ھەروەھا یارمەتی حەسانەوەو چاکبونەوەی سروشتی، وە کەمکردنەوەی بێتاقەتی و خەمۆکی دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە.

14. خواردنی ڤیتامین (B)یەکان؛ ڕێژەی دۆپامین و سیرۆتۆنین و نۆر ئیپینفرین لە لەشدا زیاد دەکات، دەتوانرێت بەشێوەی سەپڵیمێنت بخورێن یاخود لەھەندێک خۆراکدا وەکو؛ گۆشتی سور، دانەوێڵە تەواوەکان، برنجی بۆر، سپێناغ، برۆکۆلی. 

15. پێکەنین؛ بینراوە ئەو کەسانەی لە دڵەوە پێدەکەنن ھۆرمۆنی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین زیاد دەکات، بەڵام پێکەنینی دروستکراو ھەمان کاریگەری نییە، بۆیە لە کاتی ئازار و دڵتەنگیدا شتێکی باشە سەیری ڤیدێۆیەکی ھەزەلی بکەیت یاخود چیرۆکێکی کۆمیدی بخوێنیتەوە. 

16. ترس؛ بینراوە ھەستکردن بەترس ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات، ھەر بۆیە ئەو کەسانەی کەسەیری فلیمە ترسناکەکان دەکەن بینراوە لە دوایدا دڵخۆش دەبن. 

17. بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانە گەشبینی ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکەن. 

18. خواردنی بیبەری سوری تون و زۆربەی زۆری بەھاراتەکان وەکو؛ زەردەچەوە، ئاڵەت، زەنجەفیل ڕێژەی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکەن.