خەندان لایف
وشكیی دەم لە ئەنجامی بونی گرفتە لە لیكە رژێنەكانی دەم، كە بە بڕی پێویست لیك بەرهەمناهێنن، ئەمەش دەم وشك دەكات، چەندین هۆكاری هەیە.
ماڵپەڕیی nhs inform هۆكارەكانی وشكیی دەمی بڵاوكردوەتەوە.
1. سترێس
مرۆڤ لە كاتی فشار و دڵەڕاوكێ دەمی وشك دەبێت، بەڵام ئەمە گرفتێكی كاتییە، پاش نەمانی فشارەكە، دەم بە شێوەیەكی ئاسایی لیك بەرهەمدەهێنێت.
2. بەكارهێنانی دەرمان
هەندێك جۆری دەرمان هەیە، كە كاریگەرییە لاوەكییەكەی لەسەر جەستە ئەوەیە كە دەم وشك دەكاتەوە، بەتایبەتی دەرمانی دژە خەمۆكی و رەبو، باشتر وایە پێش بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە كاریگەرییە لاوەكییەكەی لەسەر دەرمانەكان بخوێنیتەوە.
3. گیرانی لوت
كاتێك لوت دەگیرێت بەهەر هۆكارێك بێت، زیاتر بە دەم هەناسە دەدەیت، ئەمەش وادەكات دەمت وشك بێتەوە.
4. شەكرە
ئەم گرفتە درێژخایەنە هۆكارە بۆئەوەی دەمت وشك بێتەوە، ئەم حاڵەتەش زیاتر كاتێك رودەدات كە شەكری خوێن زۆر بەرز بێت.
5. چارەسەر بە تیشك
ئەو كەسانەی "radiotherapy" بۆ مل و سەریان دەكەن، هەندێكجار لیكەڕژێنەكانیان توشی هەوكردن دەبێت.
6. نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome)
ئەم نەخۆشییە توشی رژێنەكان دەبێت، دەكرێت تایبەت بێت بە ئەندامێكی دیاریكراوی جەستە، هەندێكجار بەهۆی ئەو نەخۆشییە هەوكردن لە لیكەرژێنەكان دروستدەبێت.