چوار ئاماژە ئاگادارت دەكاتەوە لەوەی دەستگیرانەكەت گونجاو نییە بۆ ژیانكردن

10:32 - 13/05/2023

2649جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك دەگۆڕیتەوە، ماوەی دەستگیرانداری كاتێكی زۆرباشە بۆئەوەی هاوسەرەكەت بناسیت و زیاتر شارەزای كەسایەتی و رەفتاركردنی بیت.

هەندێك ئاماژە هەیە كە ماڵپەڕی brides بڵاویكردوەتەوە، ئەگەر لە دەستگیرانەكەت دەركەوت، واتای ئەوەی كەسێكی گونجاو نییە بۆ ژیانكردن لە داهاتو.

1. رەخنەگرتنی بەردەوام
رەخەگرتنی بەردەوام پەیوەندییەكی ژەهراوی دروستدەكات، بەتایبەتی رەخنەگرتن لە شێوە، یان هەڵسوكەوت و كەسایەتی.

2. كۆنترۆڵكردن
ئەگەر دەستگیرانەكەت بەردەوام هەوڵی كۆنترۆڵكردنی تۆیدا و رێگەی نەدا پەیوەندیت لەگەڵ هیچ یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت یان تەنانەت هاوڕێكانت بمێنێت، وە هەوڵیدا بازنەی كەسانی چواردەورت بچوك بكاتەوە، پێویستە بزانیت ئەوە لە خۆشەویستیدا نییە، بەڵكو كۆنترۆڵكردنە.

3. مشتومڕ و دەمەقاڵێی بەردەوام
بێگومان ئاساییە لەسەر هەندێك بابەت ناكۆكیتان هەبێت و چاكی بكەنەوە، بەڵام مشتومڕی بەردەوام و دەمەقاڵیكردن، وە هەستنەكردن بە ئاسودەیی كاتێك قسەی لەگەڵدا دەكەیت، واتای ئەوەیە كەسێكی گونجاو نییە بۆ ژیانت.

4. پارە پەرست
لایەنی ماددی زۆر گرنگە لە ژیانی هاوسەرگیری، بەڵام بە گرنگیدانانی پارە پێش هەر شتێك، واتای ئەوەیە ئەو پەیوەندییە سەرناگرێت.