وشەی "خۆشمدەوێی" بەس نییە.. ئەم وشانەش بەكاربهێنە

12:17 - 08/05/2023

6569جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

دەربڕینی هەستی خۆشەویستی لە رێگەی وشەوە پەیوەندی نێوان خۆشەویست و هاوسەرەكان بەهێزدەكات، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانیت، ئەوەیە كە بە تەنها وشەی "خۆشمدەوێیت" بەس نییە، لەگەڵیدا دەتوانیت رۆژانە چەند وشەیەكی دیكە بەكاربهێنیت بۆئەوەی پەیوەندیتان پتەوتر بێت.

1. "پاڵپشتیت دەكەم، لە پشتت دەوەستم، لەگەڵتم"
زۆر گرنگە هاوسەران هەست بەوە بكەن كە بە تەنها نین كاتێك روبەڕوی سەختییەكی ژیان دەبنەوە و كەسێك هەیە لەگەڵیان كە هانیان دەدات و لە پشتیان دەوەستێت.

2. "تۆ ناوازەیت"
هەمیشە بیری بەرامبەرەكەت بهێنەرەوە كە چەند تایبەتە لای تۆ و بونی گرنگە لە ژیانتدا.

3. "سوپاس"
سوپاسكردن لە هەمو كاتەكانی ژیاندا گرنگە، بەردەوام سوپاسی بكە بۆ ئەوەی كاردەكات، گوێت بۆ دەگرێت، یارمەتیت دەدات، جلت بۆ هەڵدەبژێرێت یان هەر شتێك كە بۆتی دەكات.

4. "ببورە"
هەموان هەڵە دەكەن و ئەمە ئاساییە، بەڵام گرنگە داوای لێبوردن بكەیت بۆ ئەو هەڵەیەی كە كردوتە.