ئەگەر توانای بڕیاردانت نییە ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە

11:18 - 06/05/2023

1272جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

توانای بڕیاردان پێویستی بە متمانەبەخۆبونە بۆئەوەی سەركەوتو بیت و كاریگەری هەبێت، هەندێك كەس توشی دودڵی و ڕاڕایی دەبن لە بڕیاردان و هەست ناكەن ئەو بڕیارەی دەیدەن راستە و ترسیان هەیە لەوەی پەشیمان ببنەوە لەوەی بڕیار بدەن یان بڕیار نەدەن.

ماڵپەڕی Life Hack ئەو هۆكارانەی بڵاوكردوەتەوە كە وادەكەن توانای بڕیاردانت نەبێت، لەگەڵ هەنگاوەكانی چارەسەركردنی.


هۆكارەكان:

1. ترس
زۆركات ئەم ترسە لە بڕیاردان وادەكات گەورەترین هەلەكانی ژیانی لەدەستبدەیت.

2. ناوچەی سەلامەت
ئەم كەسانەی بازنەیەكیان بە چواردەوری خۆیان كردوە و هەست بە سەلامەتی دەكەن تێیدا، ترسیان هەیە لەوەی شتی نوێ تاقیبكەنەوە.

3. بێ متمانەیی
ئەم كەسانە متمانەیان بە بڕیارەكانیان نییە، هەندێك كات هۆكار ئەوەیە لە رابردو هەڵەیەكیان كردوە و نایانەوێت ئەو هەڵەیە لە ژیانیان دوبارە بێتەوە.


چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە بكەیت؟
كاتێك چەند هەڵبژاردنێك دەخرێتە بەدەمت، بە بێ بیركردنەوە یەكێكیان هەڵمەبژێرە، بە تەواوی سود و زیانی هەر یەك لە هەڵبژاردنەكان بنوسەرەوە، لە كۆتاییدا كامەی دروستبو ئەوەیان هەڵبژێرە.

هەروەها دەتوانیت داوای یارمەتی لە كەسانی بە ئەزمون بكەیت، بەڵام وریابە تەنها رایان وەربگرە نەك ئەوەی بە تەواوی بڕیار لە دەستی ئەوان بێت.

مەترسە لەوەی سەركێشی بكەیت، هەروەها چاوەڕێ مەكە هەمو كاتێك ئەنجامی بڕیارەكانت لە سودی تۆدا بێت، خۆت لە فشار بەدوربگرە و بڕیاربدە، ئەگەر ئەنجامی باش بو دڵخۆشت دەكات، ئەگەر باش نەبو وانەت فێردەكات.