خەندان لایف
كاتێك كەسێك بەركەوتنی دەبێت لەگەڵ كەسانی چواردەور و پەیوەندی دروستدەكات، ئیتر هاوڕێیەتی بێت، یان هاوپیشە و هاوپۆل، رەنگە كەسانی چواردەوری بەكاریبهێنن و سود لە میهرەبانی و دڵ باشییەكەی وەربگرن، ئەمەش زیانی پێبگەیەنێت.
بەم چەند رێگەیە كە ماڵپەڕی the adviceable بڵاوكردوەتەوە، رێگری دەكەیت لەوەی چواردەورت بەكارتبهێنن.
1. سنور دابنێ
مەرج نییە بە هەمو داواكارییەك كە دێتە بەردەمت بڵێیت "بەڵێ"، ئاساییە ئەگەر هەر پێشنیارێك كە دەخرێتە بەردەمت، بیری لێبكەیتەوە و بزانیت لەگەڵ بەرژەوەندی تۆ دەگونجێت، ئەگەر زانیت لە زیانی تۆدایە بڵێ، "نەخێر" بۆئەوەی سنورەكەت تێنەپەڕێنن.
2. لەگەڵ هەموان میهرەبان مەبە
پێویستە بزانیت كە هەموان شایەنی میهرەبانی تۆ نین، سەرەتا كەسەكان بە باشی بناسە، پاشان بە پێی كەسایەتییان لەگەڵیان مهیرەبان بە، ئەگەر كەسێكیش بێڕێزی بەرامبەر كردیت، چیتر كاتی لەگەڵ بەسەر مەبە.
3. بە راشكاوی رای خۆت دەرببڕە
كاتێك هەست دەكەیت بەكارتدەهێنن، ڕاشكاوبە و رای خۆت بڵێ كە ناتوانیت بەم شێوەیە بەردەوام بیت و گفتوگۆیان لەگەڵ بكەیت، بەردەوام هەستەكانت مەشارەوە.
4. متمانەبەخۆبونت زیاد بكە
زۆركات بەهۆی نەبونی متمانەبەخۆبونت، هەمو ئەو شتانە دەكەیت كە كەسانی چواردەورەت پێتدەڵێن و ناتوانیت بڕیار بدەیت لەسەر بابەتێكی دیاریكراو، بەڵاك كاتێك متمانەت بە خۆت و تواناكانت هەبو، رێگە نادەیت كەسانی دیكە ئەم هەنگاوە بنێن.