بۆ هەستی رقت بۆ دروست دەبێت و پێویستە چی بکەیت؟

11:23 - 03/05/2023

2238جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

مرۆڤ بونەوەێکی کۆمەڵایەتیە، ناچارە لەگەڵ ئەوانی دی پەیوەندی هەبێت و تێکەڵ بێت، پێویستی بە بەهای خۆی هەیە، هەروەها کەسانێک هەن پێویستیان بە وجودی هەیەو پێزانینیان هەیە بۆی.

زۆر سانا و ئاساییە ئەگەر کەسێک لەئێمە هەمو خەڵک و نزیکەکانی خۆش نەوێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی لەنزیکەوە پێیان ئاشنا دەبێت لەژیاندا، دەکرێت ئەو کەسانەی خۆشت ناوێت ناوێکی تایبەتیان هەبێت لەلات، تا دەگات بەو ئاستەی ڕقت لەبونیان بێت تا وا هەست دەکەیت ڕقت لەهەموانە.

ئەم هەستە وادەکات ژیانت قورس و ئاڵۆز بێت لەڕوی هەڵسوکەوت و تێکەڵیت لەگەڵ ئەوانی دیکە لەژیانتدا، دەبێتە هۆکاری کێبڕکێ و تەنگەژە لەگەڵ ئەندامانی خێزان و ئەوانی دیکەی دەرەوەی خێزان، ڕق هەستێکی خراپە دەکرێت زیانی تەندروستی هەبێت بۆ گیانت.


پێناسەی ڕق چیە لای تۆ؟
گرنگترین شت ئەوەیە هەست بکەیت توڕەبون هەیە و سەرچاوەکەی بدۆزیتەوە، دیاریکردنی هۆکار و شوێن و کاتی توڕە بونەکانت، یان کەسانێکی دیاریکراو، هەروەها ئایا پێناسەی تۆ چیە بۆ ڕق؟ ئایا هەستێکی ئێرەییە یان تەنگەژەیەکی دەرەونی؟

هەروەها دیاریکردنی شەپۆلی توڕە بونەکانت ، ئایا گشتی یە یان تایبەت؟ 
ئایا ڕقت لەوانی دیکەیە، ئایا هەمو شت و کەسێک دەگرێتەوە؟ هەستەکەت بەردەوامە یان کاتییە، لەگەڵ دەرونت گفتوگۆ بکە و دانیشتن بکە، قورسە هەموان تاوانبار بکەیت، تا نەگات بەو ئاستەی ڕقت لەهەموان بێت و کەسێک نەبێت خۆشت بوێت.


زنجیرەی ڕق چۆن دەستی پێکرد؟
تۆ ناتوانیت خۆشەویستی بەدەست بهێنیت ئەگەر نەیبەخشیت، ناتوانیت ڕێز بەدەست بهێنیت ئەگەر نەیبەخشیت، زنجیرەیەکی سوڕاوە، هەڵسوکەوتت چۆن بێت بەرامبەر بەو شێوە دەبێت، دیتەوە ڕێت، بۆیە پێویستە کاتێک هەست دەکەیت ڕقت لەهەموانە، پێویستە لەخۆت بپرسیت بۆ ڕق لەهەموانە؟ ئایا ئەوان ڕقیان لەتۆیە؟ ئەوان دەستپێشخەر بون؟ ئەم زنجیرە ئەوان دەستیان پێکردوە؟


یەکەم هەنگاو پێویستە راستگۆ بیت لەگەڵ نەفسی خۆت، دان بە حەقیقەتدا بنێیت، ئایا هۆکاری ڕق بونت لەوانی دیکە خراپی و دژایەتیە یان یان هەژاری یا دەوڵەمەندی، یان لەبەر ئەوەی ئەوان دڵخۆشن و من دڵتەنگ، یا ئەوان کاریان هەیە و تۆ نیتە؟  کۆمەڵێک بیر و بۆچونی دیکەش لەمێشکتدا قەتیس بون.


هەمو ئەو کەسانەی سەرقاڵی ڕق چاندنن ئاسودە نابن و ژیانێکی تاڵ و سەخت بەرێ دەکەن، ژیان کورتە خۆشەویستی ببەخشن بەیەکتر وەرن با پێکەوە بەڕێز و خۆشەویستی ئەو تەمەنەی ماومانە لەژیاندا سەرفی بکەین، تا جیهانێکی جوانتر و باشترمان هەبێت.


هۆکارەکانی ڕق بون لەوانی دیکە:
- نارێکی لەکەسایەتیدا.
- تەسک بیرکردنەوە. 
- نەبونی توانستی خۆ گونجاندن لەناو خەڵکدا.
- بەدەست نەهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتن.
- بەراوردکردنی خۆت بەوانی دیکە لەڕوی ماڵ و سامان و دەسەڵاتەوە.
- دڵەڕاوکێ و قەلەقی.
- ژیان بەئەقڵیەتی ڕکابەری.
- نەبونی متمانە بە ژیان و ئاییندە.
- گەورە کردنی جەنگە بچوکەکان و وردەکاریە وردەکان.

چی بکەم؟
کاتێک هەست دەکەیت ڕقت لەوانی دیکەیە پێویستە چی بکەیت:

- ڕاوێژکردن بە پسپۆڕێکی دەرونی لەپێناو ئارامی دەرونی.
- بەردەوام هەوڵبدەیت توانا کەسیەکانت بەهێز بکەیت.
- بەردوام هەوڵ بدە مانایەک بۆ ژیان دروستبکەیت.
- دورکەوتنەوە لەوەی خۆت بەراورد بکەیت بەوانی دیکە.
- هەوڵ بدە یارمەتی ئەوانی دیکە بدەیت.


ستراتیجی ڕوبەڕوبونەوە:
هەوڵبدە خۆت بەدوربگریت لەو بیرکردنەوەی یان هەمو شت یان هیچ.
- خۆت بەدوربگرە لەسەپاندنی بۆچون و بە یەک چاو سەیرکردنی هەموان.
- هەوڵبدە نەرم و نیان و دڵفراوان بیت.
- هەوڵ بدە یەکەم شت گرنگی دان بێت بەخود و تەندروستی خۆت.

لەکۆتاییدا پێویستە هەمو کەسێک گرنگی بەحاڵەتی دەرونی و تەندروستی خۆی بدات لەپێناو مانەوە.