هەرگیز لەم كاتانەدا بیر لە هاوسەرگیری یان پەیوەندی خۆشەویستی مەكەرەوە

10:59 - 03/05/2023

1537جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەر هەنگاوێكی ژیان كە دەینێیت پێویستی بەوە هەیە لە كاتی دروستدا بێت، بۆئەوەی بە باشی هەنگاوی بۆ بنێیت و پەشیمان نەبیتەوە، دۆزینەوەی هاوبەشی ژیانیش بە هەمان شێوەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی كەسێكدا پێویستە بزانیت نابێت لەم كاتانەدا بیر لە هاوسەرگیری یان دروستكردنی پەیوەندی خۆشەویستی بكەیتەوە.

1. كاتێك هەست بە تەنهاییەكی زۆر دەكەیت و بەپەلەیت بۆئەوەی ئەو تەنهاییە پڕ بكەیتەوە، وادەكات كەسی هەڵە هەڵبژێریت، چونكە لە پەلەكردندا بڕیارێكی دروستنادەیت.

2. ئەو كاتەی تازە لە پەیوەندییەك جیابویتەتەوە و دەتەوێت بە خێرایی كەسێكی نوێ بدۆزیتەوە، یان تۆڵە بكەیتەوە، بەم شێوەیە ژیانی خۆت دەشێوێنیت.

3. كاتێك ناكۆكیت لەگەڵ خێزانەكەت هەیە و دەتەوت خۆتیان لێ رزگار بكەیت، بە هەر پەیوەندییەك رازی دەبیت كە دێتە بەردەمت.

4. كاتێك ئامانجی گەورەت بۆ ژیانت هەیە و سەرقاڵی بەدیهێنانیانیت و دڵنیانیت لەوەی ئەو كەسەی هەڵیدەبژێریت پاڵپشتیت دەكات و یارمەتیت دەدات لە بەدیهێنانیان.

5. كاتێك لە لایەنی داراییەوە لە دۆخێكی خراپدایت و دەتەوێت كەسێكی هەڵبژێریت كە ئەم گرفتەت بۆ چارەسەر بكات، ئەمەش هەڵەیە، چونكە دروستكردنی هەر پەیوەندییەك لەسەر بنەمای پارە و سەروەت بێت، زو كۆتایی پێ دێت.