خەندان لایف
هەندێك ماددەی خۆراكی هەیە كە لە خۆراكە جیاوازەكاندا هەیە و پێویستە لە رەمەزاناندا گرنگی پێبدەیت، چونكە جەستەت لە كاتی بەڕژو بون پێویستی پێدەبێت، وەكو پرۆتین و ریشاڵ.
پێنج جۆری خۆراك هەیە پێویستە لەسەر سفرەی بەربانگت هەبێت.
1. پەنیر
رێژەیەكی زۆر لە پرۆتینی تێدایە، كاتێك دەیخۆیت ئارەزوت بۆ خواردنی شیرینی و هەویرەمەنی كەمدەكاتەوە، یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
2. چەرەساتی خۆشنەكراو
ئەو چەرەساتانەی كە سوێرنەكراون و خۆشنەكراون، سودێكی زۆری تەندروستییان هەیە، سەرچاوەی پرۆتینن و كاربۆهیدراتیان كەمە.
3. ماسی
لەناو ئەو بەرهەمانەی گۆشتن، ماسی لە هەمویان تەندروستترە بۆ بەربانگ، چونكە ئاسانە بۆ هەرس كاتێك ماوەیەكی زۆرە گەدەت بەتاڵە.
4. سركەی سێو
بە گشتی بۆ تەندروستی سودی هەیە، باڵانسی pH دەكات، هەروەها بەكتریا زیانبەخشەكان لەناودەبات، دەتوانیت لەناو زەڵاتە رێژەیەكی كەم بەكاربهێنیت.
5. سپێناغ
بەهۆی ڤیتامینەكانی A وK1 و فۆلیك ئەسید، تەندروستە و پێویستە لە ژەمی بەربانگ هەبێت، بۆ هەرس ئاسانە و گەدەت دەپارێزێت.