خەندان لایف -
بۆ تەماشاکردنی مۆبایل، کاتێک بەدەستدەبێت زۆر کەس سەر دادەنەوێنن (بەتایبەتی لە منداڵ) کە بۆ ھەر (2.5 سانتیمەتر) بۆ پێشەوە سەر دانەواندن دەبێتە زیادبونی کێشی سەر لەسەر فەقەراتی مل بە ئەندازەی (4.5 کیلۆ) وە دروست بونی ئازاری مل و شان وە دواتر کوڕبونی پشت و هەوكردنی فەقەراتی مل.
دەبێت گرتنی مۆبایل بەشێوەی ڕوبەڕوی دەموچاو بێت تاوەکو پێویست بەسەر دانەوەندن نەکات، چونکە بەم شێوازە ھەڵەیە ئەگەر مۆبایل بەکاربھێنرێت ئەوا لە داھاتویەکی نزیک نەخۆشی فەقەراتی مل لە لاوان زۆر دەبێت.
ھەروەھا بۆ شێوازی وەستان یا دانیشتن بەشێوەی تەندروست زۆر گرنگە کە سەر لە ڕێکی ئاستی مل و سنگدا بێت بۆ تەندروستی داھاتوی منداڵ دەبێت ئەم خاڵە فێر منداڵ بکرێت.
خاڵێکی تری گرنگ لە زۆربونی ئازار و نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەبێت، بەتایبەت لە منداڵان بریتیە لە زۆر خواردنی شەکری سپی و شیرینی ھەروەھا ھۆکاری زۆر خراپە بۆ کۆڵنج و ئازاری درێژخایەنی مل و شان.
زۆر سەیرکردن و دانیشتن بەدیار مۆبایل، ئایپاد، لاپتۆپ، هۆکارن بۆ ئازاری فەقەراتی مل، وە ژانەسەر و سەرگێژی.