ئۆپرا دەبێتە پاڵەوانی چیرۆکی ئەو ژنانەی نامەکانی سەربازەکانی جەنگیان دەگواستەوە

03:03 - 05/02/2023

1336جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

نزیکەی (80) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی دوەمی جیهاندا، تائێستاش چیرۆکە مرۆڤایەتیەکان ی ناو ڕوداوەکانی ئەو جەنگە نەگریسە دەگێڕدرێتەوە، دەرهێنەر (تایلەر بێری) لەفیلمە نوێیەکەیدا بەناوی (THE SIX TRIPLE EIGHT) دەیەوێت چیرۆکی تیمی (6888)ی ژنان کە سوپای ئەمریکا ناردی بۆ ئینگلتەرا و فڕەنسا، لەپێناو گەیاندنی نامەکاندا لەساتە وەختی جەنگدا لەناو دڵی ئەوروپا.

یەکەم تیمی ژنان بو ڕەش پێست بن، هەرچەندە ڕوبەڕوی چەندین ڕەگەز پەرەستی و ڕوداوی نەخوازراو بونەوە بەڵام کارەکانیان بەباشترین شێوە ئەنجامدا، ئەم تیمەی ژنان ماوەی شەش مانگ بەردەوام لەکاردا بون لەپێناو گەیشتنی نامەی سەربازەکان بەکەس و کار و خۆشەویستانیان.

کۆتا ژن لەو تیمە لەمانگی ئازاری ساڵی 1946 گەڕایەوە ئەمریکا، لەکاتێکدا بەهیچ شێوەیەک ماندو بونیان نە دانیپێدانرا و نە ڕێزیان لێنرا بەشێوەیەکی شیاو تا ئەم ساتە وەختەی ئەمریکا.

تایلەر بۆ فیلمەکەی پشتی بەستوە بەزانیاریەکانی پێنوسەکەی نوسەر (کێڤن ئێم هایمڵ) کە لەگۆڤاری (Sovereign) تایبەت بەجەنگی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، ئەم پیاوە بەقوڵی چۆتە ناو چیرۆکەکانی جەنگ و وێنەیەکی لەو جەنگە کردوە بەنوسین، چیرۆکێک ئیلهام بەخش بۆ ژنانی ئازای ئەمریکا، ئەو ژنانەی نەک تەنها ئەرکەکەیان بەجێهێنا، بەڵکو لەنیوەی ئەو ماوەی بۆیان دیاریکرابو بەباشترین شێوە ئەرکەکانیان جێبەجێکرد.

ڕوداوەکانی فیلمەکە باس جەنگی دوەمی جیهانی دەکات، ئەو جەنگەی وەک ئاشێک هەمو پێشبینیەکانی هاڕی، ئیدی نەدەتوانرا نامەکانی جەنگ بگات بەدەرەوەی جەنگ، ڕێگایەک نەما بۆ گەیاندنی نامە بەسەربازەکانی هێڵی پێشەوەی جەنگ، سەربازەکان ورەیان لاواز بو بو، تینوی ئەوە بون زانیاری سەبارەت بەخۆیان بگەیەنن بەکەس و کار و دەرەوەی دونیای دەرەوەی جەنگ.

تیمێک پێک هاتبوو لە (5) گروپ ، زیاتر لە (800) ژنی ڕەش پێست، پلانی دارێژراو گەیاندنی (17) حەڤدە ملیۆن نامە بو لەماوەی تەنها شەش مانگدا، بەڵام ئەو تیمانە توانیان بەماوەی سێ مانگ ئەو چالاکیانە ئەنجام بدەن و بگەڕێنەوە.


ڕێزلێنانێکی درەنگ :
بەپێی نوسینێکی ( مایکل کیسی ) بۆ دەزگای (Associated Press) تەنها (6) شەش ژن لەو ژنانە لەژیاندا ماون، ساڵی 1946 ئەو تیمە هەڵوەشێنراوەتەوە و هیچ رێزێکیان لێنەنراوە، دواتر فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری و پەیکەرێکی یادەوەری، بەم دواییە مەدالیای کۆنگرێس یان پێبەخشرا.

ئەو پەیکەری ڕێز لێنانە دەکەوێتە (ناوچەی گەشتیاری بۆفاڵۆ سودگەر لەفۆرت لیفنۆرس کەنساس) هاوکات کۆمەڵێک ڕێزلێنانی دیکە لەتیمە ئەفریقیەکان، لەپاش ئەوەی ئەو تیمە مەدالیای کۆنگرێسیان وەرگرت، ‏( Fannie Griffin Mcclendon)ی تەمەن (101) ساڵ وتی، "ئەوە تەنها شتێک بو بەژیانم بیرم لێ نەکردبویەوە، ناوبراو بەپلەی ڕائید لەناو ئەو تیمەدا کاری کردبو".

ئەو تیمە بەسەرپەرشتی (Charity Adams) ڕاهێنانیان پێکرابو لەجۆرجیا، پێش ئەوەی لەڕێگەی دەریاوە گەشت بکەن بۆ ئەوروپا لەمانگی شوباتی 1945 دا، ئەم ژنانە لەپاش پەلاماری ئەڵمانیەکان لەکەشتیەکەیان ڕایان کرد و وەک پەرجویەک ڕزگاریان بو، لەپاش گەیشتنیان هێرشی موشەکی کرایە سەریان لەلایەن نازیەکانەوە بەڵام لەو دۆزەخەش رزگاریان بو، دواتر دەگەنە بێرمینگهام لەئینگلتەرا لەکەشێکی سارد و وشکدا دەست دەکەن بەچالاکیەکانیان.

لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ وەکالەتی (Associated Press) کۆڵۆنێڵی خانەنشینکراو (ئیدنا کامینگز) وەک خزمەت لەوێ نەبوە بەڵام وەک شایەتحاڵێک دەڵێت، "ناردنی ئەو تیمەی ژنان تەنها لەپێناو گەیاندنی نامەکاندا نەبو، بەڵکو لەڕوی مەعنەوەیەوە بۆ هاندانی سەربازەکان و هەروەها وەک جیاوازی نەکردن بو لەنێوان رەش و سپی، وەک رێزێک ئەو تیمەی ژنان هەموی رەش پێست بون، لەپێناو دژایەتیکردنی رەگەز پەرەستی".


پەیوەندیەکی کۆن هەیە لەنێوان دەرهێنەر و ئۆپرا وێنفری دا:
لەپاش ڕۆڵ بینینی وەک پاڵەوان لەفیلمی (A Wrinkle In Time) لەساڵی 2018 دا، ئەمە یەکەم فیلمی (ئۆپرا وێنفری) دەبێت لەسەر شاشەکانی سینەما، فیلمەکە کۆمەڵێک ناوی گەورە و ناوداری تێدایە، لەپەنای یۆپرا وێنفریدا، لەوانە (کیری واشنتن، هەروەها بەرهەم هێنەری فیلمەکەشە، هەروەها ئەستێرەی گەنج ‏(Ebony Obsidian)، وە (میلانا جاکسۆن ، کایلی جیفرسۆن) 

ئەم فیلمە بڕیارە لەسەر شاشەی (Netflix) نمایش بکرێت، بیرمان دەخاتەوە پەیوەندیەکی بەهێز و کۆن هەیە لەنێوان ئۆپرا وێنفری و دەرهێنەر تایلەر بێری دا، مێژوی سینەما و کار و چالاکی ، پێشبینی دەکرێت فیلمەکە سەرکەوتنێمی گەورە بەدەست بهێنێت ، هەروەها پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوانیان بەهێزتر بکات.