خەندان لایف
نادین نەسیب لە رۆژی لەدایكبونی لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە داوای هاوسەرگیری لێكرا.
خانمە ئەكتەری لوبنانی، نادین نەسیب لە رۆژی لەدایكبونیدا، ئاهەنگێكی سازكرد كە خێزان و هاوڕێكانی بەشداریان كردبو، بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەكراوبو بۆی، ئەوەبو كە لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە داوای هاوسەرگیری لێكرا و وەڵامی نادین "بەڵێ" بو.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ڤیدیۆیەكی نادین نەسیب بڵاوكرایەوە لە ئاهەنگێكدا كە لەگەڵ خۆشەویستەكەی پێكەوە بینران، دواتر نادین ئاشكرایكرد كە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو پیاوە و بەم زوانە هاوسەرگیری دەكەن.
نادین نهسیب نهجم لەدایکبوی ساڵی 1984، باوکی لوبنانیە و دایکی تونسیە، یهکێکه له جوانترین خانمهکانی لوبنان، لەساڵی 2004 وەک شاجوانی لوبنان هەڵدەبژێردرێت، هاوسەری ئەندازیار "هادی ئەسمەرە" و خاوەنی دو منداڵە کچێک و کوڕێک بە ناوی هاڤین و جیوڤانی.