ئایا فیلمی (No country for old men) ئاگادارکردنەوەیەک بو بۆ ئەمریکا؟

10:38 - 05/02/2023

2194جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

فیلمی نیشتیمانێک نییە بۆ پیرەکان، یەکێک لەکتێبەکانی نوسەری ئەمریکی (کۆرماک مەکارسی) فیلمێکی توند، کەسایەتی پیاوێکی زۆر هێمن، بەڵام خراپەکار، توندڕەو و  وشک، بەجۆرێک، وەک ڕەخنەگر (ئیە ئۆ سکۆت) دەڵێت، "تەنها بەگوێگرتن لەدەنگی لەشوێنی خۆت وشک دەبیت، کاریگەری دەنگی قاچەکانت لەکار دەخات"

پانزە ساڵ بەسەر نمایشکردنی ئەو فیلمەدا تێدەپەڕێت، توانی چوار خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە، ئەم فیلمە وەک ئایکۆنێکی سینەمای ئەمریکی بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە لەدەرهێنای برایانی کوین بو.

هەموو گرتەکانی فیلمەکە تەواو بو، ساتەکانی ناو فیلمەکە درەوشاوەو سەرنج ڕاکێش بو، خەیاڵی بینەری دیل دەکرد، جگە لەوەی کۆتا بیست خولەکی کۆتایی بەیەکێک لەئاڵۆزترین کۆتاییەکانی فیلم دادەنرێت، سەختە بینەر بتوانێت ژمارەی نهێنی قوفڵەکانی بشکێنێت.

برایانی کوین، وەک پیشەیی هەمیشەییان توانیان بینەران سەرسامبکەن بەکارێکی ناوازەی دیکە، ڕەخنەگرانی سینەما دەڵێن، "هەمو درامای نەوەدەکان و کۆمیدیای ڕەش و کێبڕکێی بۆ ماوەیی، هەروەها بابەتەکانی ویژدان و قەدەر لەم فیلمەدا کۆ کراوەتەوە لەگەڵ ڕقێکی زۆردا شێلراوە و سنورەکانی ژیریی تێپەڕاندوە".

زنجیرەی (fargo) لەساڵی 1996 دا نمایشکرا هەمان دەرهێنەران توانیان زنجیرەیەکی ناوازە پێشکەشی بینەران بکەن، وێنەگرتنی ژیان لەشێوەی سێ لایەنەدا، پەلامارەکانی مرۆڤ کوشتن ی دڕاندانە دەخاتەوە لەژير سایەی یەکسانیەکی وەهمیدا.

بەو زنجیرەیە توانیان تابلۆیەکی درامی سینەمایی و تاوان پێشکەشی بینەران بکەن، فیلمێک لەنوشتەیەکی شاردراوەی پشت گاڵتەجاڕیەوە، ڕوداوەکان چیرۆکی ڕاستەقینەن بەجۆرێک وێنەگیراون وەک بڵێیت تۆ لەناو ڕوداوەکەدایت، تەکنیکی وێنەگرتن و گفتوگۆی زنجیرەکە هێندە لەئاستێکی بەرزدایە بینەر هەست بەهەمو وێستگەکانی ناو چیرۆکەکە دەکات.

ئەو زنجیرەیە توانی دو خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە لەساڵی 1996 دا، یەکێک لەجوانیەکانی ئەو زنجیرە ئەوەیە لێکۆڵینەوەیە لەکەسایەتی خراپ و دڵرەق و بێ هەست، بەجۆرێک ناتوانیت تەفسیری بکەیت.

ئەم فیلمە وێناکردنێکی ناوازەی کات و شوێن و کەسایەتیەکانە، ڕەوشت و ئایدیای هەڵەی سروشتی مرۆڤایەتی و قەدەر دەکات بەپرسیار بۆ بینەر، هەروەها میوزیکی فیلمەکە لەلایەن (کارتر بۆروێل) ی خاوەن داهێنانەوەیە، ئەم زنجیرەیە بەدەستپێکی زنجیرەی سەرکەوتو دادەنرێت، بەجۆرێک حەز دەکەیت تەواو نەبێت، لەجۆرە زنجیرە و چیرۆکە زیندوانەیە دەتبات بۆ ناو ڕوداوەکان و لەچاوەڕوانیدا دەتهێڵێتەوە.

برایانی کوین، کارێکیان بەرهەمهێناوە، زۆر بەوردی حاڵەتەکانی جەستەیی و نەفسی و هەستەکانی مرۆڤیان بەناوازەیی دەرخستوە، ئەم زنجیرەیە وەک ئەوەیە پەیامێک بێت ئەمریکای پاش پێشکەوتنمان پشان بدات، بە باشترین کاری (ئال مەکارسی و ئال کوین) هەژمار دەکرێت تا ئەم ساتەی ئێستامان، بەهەناسەیەکی ساردەوە ئاییندەی ئەمریکامان پشان دەدات.

ئەمریکا وڵاتێکی سەختە، دڵڕەقە، نەوەکانی دەخوات، بەپێی خوێندنەوەکان بۆ زنجیرەکە، ئێمە لەبەردەم سێ نمونەداین ، ڕۆژئاوای تەکساس لەساڵی 1989 دا، وەک هێڵێکی سەرەکی هەڵگەڕاوە، 
یەکەم: پیاوه یاسای پیر، هێمایە بۆ دەنگی ئەقڵ، بەڵام هەست بەلاوازی دەکات لەبەرامبەر تاوانە ئاڵۆزەکاندا، ئەو تاوانانەی ڕەحم و بەزەییان تێدا نیە و پڕن لەدڕندەیی، بەناچاری تێبینیە خەماویەکانی دەنوسێت، سەبارەت بەوەی شارستانیەت بەرەو کۆتایی دەڕوات، لەزەویەکانی خۆرئاوار تەکساسدا.

دوەم: کارمەدنێکی سادە کە لیولین مۆس، خولیای  ڕاوە، لەماڵێکدا لەگەڵ ژنەکەی (کارلا جین) دەژی، نمونەی گەمژایەتی و ڕاکردنە بەدوای دەوڵەمەندی و پارەدا، دەیەوێت خۆی رزگار بکات بەجانتایەکەوە دو ملیۆن دۆلاری تێدایە، لەکۆمەڵێک تاوانبارەوە دەستی کەوتوە هەمویانی کوشتوە، پێش ئەوەی هەست بەوە بکات دەست کەوتنی پارە ئاسانترە لەهەڵگرتنی، دواتر دەبێتە نێچیر وڕادەکات و ناتوانێت دەرباز ببێت.

سێیەم: بکوژێکی شێت، ئەنتۆن شیخۆر، نمونەی پەلاماری دڕندەیەکە نە رەحم دەکات نەجیاوازی، هیچ پەیوەندیەکی بەشەڕ و خێرەوە نیە، دوانزە کەس دەکوژێت بەبێ ئەوەی کەس بیبینێت، پۆلیسێک دەکوژێت، بەڵام پۆلیس گوێ بەوە نادات شوێن پێی هەڵبگرێت، ئایا ئەم کاراکتەرە خودی مردنە، یان کەسایەتیەکی ناسروشتی، یان خێوێکی تۆڵەسێن. ئەم جۆرە و شێوازە زۆر سەرکەووتوو بوو لەکارەکانی برایانی کوین دا.

فیلمێکە بۆ هەموان نابێت:
لەکۆتاییدا، سیناریۆی ڕوداوەکان وا لەبینەر دەکات بەناچاری چێژ لەئاڵۆزیەکانی ببین ، بۆشاییەکی گەورە لەدڵ و ئەقڵی بینەردا دروست دەکات بۆ بیر کردنەوە،  کەسێک دەمرێت لەپێناو هەڵبژاردنی بژاردە ڕاستەکاندا، یەکێکی دیکەش پێی وایە ئیدی کاتی ئەوە هاتوە هەمو شتەکان واز لێبێنین بۆ قەدەر، بەڵام خراپەکار لەدەورمان ماوە، بونی هەمیشەیی و پێویستە، وەک فریشتەی مەرگ.

لەکۆتاییدا کاتێک فیلمێک بەرهەم دێت، بێگومان بۆ هەموان نییە بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە دەچنە ناو ڕوداوەکان و لەگەڵ چیرۆکەکە تێکەڵ دەبن.